سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ستەور سەپێنرا

ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە لە ساڵی ٢٠١٦ دا دەستی بەسەر شارەوانی ستەوردا گرت، بە بیانووی وتەی شایەدحاڵەکان سزای ١٠ ساڵ و ٣ مانگ و ٢٢ ڕۆژ زیندان بەسەر محەمەد ئایدن ئالۆکمەن هاوسەرۆکی پێشووی  دەبەپەدا سەپێنرا.

شارەوانی ستەوری مێردین ١ی ئازاری ٢٠١٦ داگیرکرا و لە جێگەی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان قەیوم دانرا. لەدژی محەمەد ئایدن ئالۆکمەن هاوسەرۆکی شارەوانی ئەوکاتەش سکاڵا تۆمارکرا. دانیشتنی دادگاییکردنی ئالۆکمەن لە ٢مین دادگای سزا قوڕسەکانی مێردین بەڕێوەچوو. ئالۆکمەن بەشداری لە دانیشتنەکەدا نەکرد.

لیژنەی دادگا داوای کرد دادوەر کرد بۆچوونی خۆی ئاشکرا بکات. دادوەر بە بیانووی، بەشداری لە ڕێپێوان کردووە، وتەی دوو شایەدحاڵ بە ناوەکانی سەعادەت و گورباز وەرگیراوە، ئەندامی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکە و لەسەر میدیای کۆمەڵایەتی بابەتی دژی دەوڵەتی بڵاوکردووەتەوە و ئەندامی ڕیکخستنە و پرۆپاگاندەی بۆ ڕێکخستن کردووە، داوای سزادانی ئالۆکمەنی کرد.

لیژنەی دادگاش بە بیانوی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' ٧ ساڵ و ٦ مانگ و بە بیانوی 'بانگەشە بۆ ڕێکخستنیش' ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٢ ڕۆژ سزای زیندانی بەسەر ئالۆکمەندا سەپاند.

ف.ق