سزای ١٦٨ ساڵ زیندانیکردن بۆ ٢٧ کەس بڕایەوە!

لە چوارچێوەی دۆزی قڕکردندا کە هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن-یشی تێدایە، ١٦٨ ساڵ سزای زیندانیکردن بۆ ٢٧ کەس بڕایەوە.

ساڵی ٢٠٠٨ لە ئەدەنە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" و "پروپاگەندە بۆ رێکخستن" رۆژنامەوان سەیتهان ئاکیوز، هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپە 'لەیلا گیوڤەن'یشی تێدایە، ٩٦ کەس لە چواچێوەی کەجەکەدا دەستگیر کران و دادگایی کران. دانیشتنی دادگا بۆ بڕیاردان لەو دۆسیەیە ئەنجام درا.

سزا بۆ ٢٧ کەس بڕایەوە

دانیشتنەکە لە پێنجەمین دادگای سزای قورس لە ئەدەنە بەڕێوەچوو. ژمارەیەک سیاسەتمەدار و پارێزەر کە لە کێشەکەدا دەستبەسەر نەکرابوون، بەشداری دانیشتنی داگا بوون.

بەرپرسانی حکومەت تۆمەتیان خستوەتە پاڵ ٩٦ کەس کە لەیلا گیوڤەن-یش یەکێکە لەوانە، داوای سزادانیان دەکەن بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە رێکخستن'.

دەستەی دادگا، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستن، سزای ٦ ساڵ و سێ مانگی بۆ ٢٧ کەس بڕییەوە کە لەیلا گیوڤەن و سەیتهان ئاکیوز-یش یەکێکن لەو ٢٧ کەسە، هەمان دادگا، بڕیاری بێ تاوانیشی بۆ ٦٩ کەسی دیکە دەرکرد.

پارێزەر: دۆسییەکانی کوومپاس

دوای بەڕێوەچوونی دۆسیەکە، پارێزەر وەدات ئۆزکان بڕیاری دادگای هەلسەنگاند و وتی: ئەو دۆسیەیە لەلایەن ئەندامانی لایەنگرانی گولەنەوە ئامادە کرا و دۆسیەی کوومپاسن.

پارێزەر یاسەمین دۆرا شەکەر-یش رایگەیاند، کە سزای ٣٧٥ ساڵ بۆ ٦٠ کەس بڕاوەتەوە، ئەوەش لەگەڵ یاسای و بەها گەردوونییەکان ناگونجێت.

پارێزەران رایانگەیاند بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، لە دادگای باڵا تانە لە بریارەکەی دادگا دەگرن.