چێشتخانەی ماڵی سندی لە شەقامی سالم-ی شاری سلێمانی یه‌كێكه لە چێشتخانه ناسراو و قەره‌باڵغەکانی شاره‌كه، هه‌روه‌ها بووه‌ته ناوه‌ندێكیش بۆ کۆکردنەوەی کەسایەتییە دیار و ڕۆشنبیره‌كانی سلێمانی. خاوەنی چێشتخانه‌كه وەک هه‌ڵوێستێك دژی بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بە خه‌ڵاتكردنی ئەو کەسەی شوێنی سێ پێشه‌نگه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی كورد جه‌میل بایك، مووراد قه‌ره‌یلان و دووران كاڵكان ئاشكرا بکات، تابلۆی ئەو سێ تێكۆشه‌ره‌ی لەسەر شاشەیه‌كی گەورە نەخشاندووە كه بە زمانی کوردی و ئینگلیزی له‌سه‌ری نووسراوه «ئێمە شۆڕشگێڕەکانمان نافرۆشین»
لەو باریەوە هاوکار ڕەشید، خاوەنی چێشتخانه‌كه به ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت: لە دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە بڕێك پارەی تەرخان کردوە بۆ ئەو کەسەی زانیاری دەدات لە بارەی سێ سەرکردەی شۆڕشگێڕی کوردستان، وەک هه‌ڵوێستێك لە دژی ئەو بڕیارەی ئەمه‌ریکا ئەو تابلۆیەمان دانەوە و دەڵێین: «هیچ نرخێك ناتوانێ سەرکردە شۆڕشگێڕەکانمان لێ بکڕێت»
هاوكار داوا دەکات هەموو تاكێكی کورد هه‌ڵوێستی هەبێت لە به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاره و گوتی: «ئەو سێ سەرکردە شۆڕشگێڕە تەنها بۆ پارچەیه‌کی کوردستان خەبات ناکەن، بەڵکو شۆڕشگێڕی هەر چوار پارچەی کوردستانن.»
نێچیرڤان نووری هاوڵاتییه‌كی شاری سلێمانییه و ڕۆژانه سەردانی ئه‌و چێشتخانه‌یه دەکات. ئه‌و خۆشحاڵە بە دانانی تابلۆیه‌كه و گوتی: «بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە دژی سەرکردەکانمان، ئەوە پیشان دەدات کە کوردان بەهێزن و لە تەواوی دونیا دەوڵەتان حیسابیان لەسەر دەکەن، هەروەها نێچیرڤان گوتی، بە هیوام نموونەی هه‌ڵوێستی وەک ئه‌م چێشتخانه‌یه زۆر بێت لە هەموو کوردستان، با هەموومان بڵێین ئێمه سەرکردەکانی خۆمان نافرۆشین.»
هاوڵاتییه‌كی دیكه به ناوی نزار فه‌تاح سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: «گەلی کورد گه‌لێكی خاوەن شەره‌ف و کەرامەتە، سەرکردەکانی خۆی بە پارە نافرۆشێت، بەتووندی ڕەخنە لەو هەڵوێسته‌ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا دەگرین و شەرمەزار و ڕێسوای دەکەین.»
s.m