سوپاى تورکیاى داگیرکەر گوندەکانى حەفتانین بۆردومان دەکات

سوپاى تورکیاى داگیرکەر دەورووبەرى گوندەکانى کەشان، ئۆرێ و کومرێ لە ناوچەى حەفتانین لە زاخۆ بە تۆپ و هاوەن بۆردومان دەکات.

بەپێى ئەو زانیارییانەى بەدەستمان گەیشتوون، سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە باشوورى کوردستان گوندەکانى زاخۆ لە ناوچەى حەفتانین بۆردومان دەکات.

بەهۆی بۆردومانکردنى سنووری گوندەکانى کەشان، ئۆرێ و کومرێ لە ناوچەى حەفتانین ئاگر بەربووەتە دارستانەکانى ئەو ناوچەیە.

هاوکات بەهۆی بۆردومانى بنکە سەربازییەکانى سەر سنوور لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ، ئاگر بەربووەتەوە دارستان و لەوەڕگە و پاوەکانى ئەو سنوورەش.

ر.م