سوپای تورك له نه‌ورۆزیشدا بۆمبارانی سیده‌كانی كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆردومانی چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستانیان كرد.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆردومانی چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستانیان كرد.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌مڕۆ بۆردومانی گونده‌كانی سنووری ناوچه‌ی سیده‌كان، خواكورك، ئه‌رمووش و بندێوانه‌یان كرد. فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه. دوێنێش سوپای توركی داگیركه‌ر له چه‌ندین شوێنی سیده‌كان كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزی قه‌ده‌غه كرد و ڕێگری له پیرۆزكردنی نه‌ورۆز كرد.
به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركی داگیركه‌ر تا ئێستا ده‌یان هاوڵاتیی سیڤیل له باشووری كوردستان شه‌هید بوون. سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی نییه.
s.m