سوپای توركیا گونده‌كانی برادۆستی تۆپباران كرد
سوپای توركی داگیركه‌ر تۆپبارانی ده‌ڤه‌ری برادۆست-یان كرد له باشووری كوردستان. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان گونده‌كانی بێسنۆك، كه‌نده‌گه‌ری و كۆرته‌ك كراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كه.
سوپای توركی داگیركه‌ر تۆپبارانی ده‌ڤه‌ری برادۆست-یان كرد له باشووری كوردستان. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان گونده‌كانی بێسنۆك، كه‌نده‌گه‌ری و كۆرته‌ك كراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كه.
ئێوارەی ئەمرۆ (سێشه‌ممه) سوپای توركی داگیركه‌ر جارێكی دیكه له ڕێی تۆپخانەكانیەوە بۆ ماوه‌ی چەند كاتژمێرێك تۆپبارانی چه‌ند گوندێكی ده‌ڤه‌ری برادۆستی كرد. ھەریەك لە گونده‌كانی بێسنۆك، كەندەگەری و گەرووی كەوەرتێ كرانه ئامانج و زیان بە ژینگە و سرووشتی ناوچەكە گەیشت.
مه‌غدید عومه‌ر موختاری گوندی لێلیكان بە ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی گوت: «بەداخەوە جارێكی دیكه سەربازانی توركیا نزیك گوندەكەمان و چەند شوێنێكی دیكه‌یان تۆپباران كرد، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه ژیانمان تێكچووه و وەك پێویست ناتوانین كاری ئاژه‌ڵداری بكەین. داواكارین لە لایەنە پەیوەندیداره‌كان و حكوومەتی ھەرێم هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنی تۆپبارانه‌كان.»
s.m