سکاڵا لەسەر خانەوادەکانی ڕۆبۆسکی تۆمار کرا
بە بیانووی "بانگەشەی ڕێکخستن" سکاڵا لەسەر خانەوادەکانی ڕۆبۆسکی تۆمار کرا کە منداڵەکانیان لە ئەنجامای بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورک دا شەهید ببوو.
بە بیانووی "بانگەشەی ڕێکخستن" سکاڵا لەسەر خانەوادەکانی ڕۆبۆسکی تۆمار کرا کە منداڵەکانیان لە ئەنجامای بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورک دا شەهید ببوو.
بە بیانووی "بانگەشەی ڕێکخستن" سکاڵا لەسەر خانەوادەکانی ڕۆبۆسکی تۆمار کرا کە ٣٤ منداڵەکانیان لە ئەنجامای بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورک دا شەهید ببوو. سکاڵا بە هۆی پانکارتی ٤مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکە تۆمارکرا و یەکەمین دانیشتنی دادگاش لە ٨مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١/ ٧ی بەرفانبار لە گوندی ڕۆبۆسکیی سەر بە ناوچەی قلەبانی شرنەخ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک ٣٤ گەنجی کوردیان شەهید کرد. داواکاری کۆماری شرنەخ بە بیانووی پانکارتی ٤مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکە دەستی بە لێپرسینەوە کردبوو. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا وتەی ئەیاز ئەنجو، ئایسەل ئەنجو، بێریڤان ئەنجو، جاهیدە ئەنجو، جیهان ئەنجو، سۆزدار ئەنجو، فەدیلە تۆسۆن، خانم ئەنجو، هەیبەت ئەنجو، موحسین ئایکوت، سەلجان ئەنجو، سەمیرە ئەنجو، سەڤجان ئەنجو، سۆزدار ئەنجو، توفان سایدام، مەڕاڵ گەیلانی و یونس ڤاسیلیس یایلالی وەرگیرابوو. داواکاری گشتی دوای وەرگرتنی وتەکان بە بیانووی "ئەندامێتی ڕێکخستن" ئیدئانامەیەکی ئامادەکرد. دادگای سزا قوڕسەکانی شرنەخ ئیدئانامەکەی قبوڵکرد. یەکەمین دانیشتنی دادگاکردنەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ف.ق