سەربازانى تورک لە گوندی ئۆسیان گوشاریان خستووەتە سەر دەنگدەران بۆ ئەوەى دەنگ بە ئاکەپە بدەن

سەربازانى سوپاى تورک لە گوندی ئۆسیان لە پارێزگاى سێرت گوشاریان خستووەتە سەر دەنگدەران و بە دەنگدەرانیان راگەیاندووە، دەبێت دەنگ بە ئاکەپە بدەن.

سەربازانى سوپاى تورک لە گوندی ئۆسیان لە پارێزگاى سێرت گوشارێکى زۆریان خستووەتە سەر هاووڵاتییان بۆ ئەوەى دەنگ بە ئاکەپە بدەن.

سەربازانی تورک هەڕەشەیان لە هاووڵاتییان کردووە کە نابێت دەنگ بە هەدەپە بدەن و دەبێت دەنگ بە ئاکەپە بدەن.

هاووڵاتییان و دەنگدەران بەرامبەر ئەو گوشارەى سەربازانى تورک وەستاونەتەوە و کاردانەوەیان نیشانداوە و بەو هۆیەوە گرژی لە نێوان دەنگدەران و سەربازاندا روویداوە.

گرژیى نێوان هاووڵاتییان و سەربازانى سوپاى تورک بەردەوامیى هەیە.

ر.م