سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی گەیشتە کەرکوک

کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بە جل و بەرگی سەربازییەوە گەیشتە پارێزگای کەرکوک.

 ئەمرۆ سێ شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، بە سەردانێکی دوور لە چاوی میدیاکان گەیشتە شاری کەرکوک.

بەپێی زانیارییەکان سەردانەکەی کازمی بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنی (پاڵەوانەکانی عێراقە) دژی چەکدارانی داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین دەستپێکردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە سنوری ئەو دوو پارێزگایە جموجوڵ و چالاکیەکانیان زۆربووە و هەفتەی پێشوو وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی شارەکەی کرد و بڕیاریدا دوو فەوجی دیکەی پۆلیسی فیدراڵی بنێرێتە کەرکوک.

ژ.ت