خانەوادەی نازلیکول لە بارەی شەهیدبوونی قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلیکول) ئەندامی کۆمیتەی ناوەنی پەکەکە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیێندراوەکەی خانەوادەی نازلیکولدا هاتووە:
" قاسم ئەنگین خەباتی ٣٥ ساڵەی خۆی لە ناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بە شەهادەت گەیاندە لوتکە، بوو بە ملیتانێکی بێوەستان، فەرماندەیەکی بەهەڵوێست، کوردێک کە خۆی گەیاندە بەرکەتی وڵاتەکەی و میراتی شۆڕشگێریەکی گەورەی کوردبوونی لە دوای خۆی بەجێهێشت. سەربەرزیی لە خەبات و خوڵقاندن و دابەشکردنێکی بێکۆتا بە شکۆمەندیەکەیەوە، بۆ هەڤاڵانی بەجێهێشت.
رۆلەی گەلی کورد
باسکردنی قاسم ئەنگین/جەلال بۆ ئێمە کارێکی سەختە. قاسم ئەنگین ژیانی خۆی پێشکەشی کوردستانی ئازاد کرد، ویستی ئەمە لە ناخی خۆیدا بژیت و نەک تەنها بە وتن، بەڵکو بە ژیانکردن و پراتیکەوە پیشانیدا و لە تەمەنی ٥٤ ساڵەی خۆیدا، ٣٥ ساڵی تێکۆشانی تێدا تێپەڕاند. بۆیە ئەگەر بڵێین ئەو تەنها ئەندامێکی خێزانەکەمان بوو، ئەوە نادادپەروەریە بەرامبەر بە ئەو و گەلی کوردستان. بە بڕوای ئێمە، راستترینی ئەوەیە کە، ئەو وەکو رۆڵەی گەلی کوردستان دەبێت تەماشا بکرێت.
بۆیە، راستترینی ئەوەیە کە هەڤاڵانی باسی ئەو و شەهید محمد دیرلیکی خاڵی، ئەردال (ئەنگین سینجار و مستەفا یوندەم)، نووجان، سابریەکان و شەهیدانی باشور و رۆژئاوا بکەن.
بڕوای بەوە هێنا کە سۆسیالیزمی دیموکراتی لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت
هاوڕێ قاسم لە بیرکردنەوەدا دەوڵەمەند بوو، لە ژیاندا کەسێکی خاکی بوو، بەم کەسایەتیە نوێنەرایەتی کەسایەتی پێشەنگی سۆسیالیستی دەکرد. سۆسیالیستی ڕاستەقینەی لە نزیکەوە دەناسی و بروای بەوە هێنا کە سۆسیالیزمی دیموکراتی لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت. لەسەر ئەم بڕوایە خەباتی کرد، بەو باوەڕیە خۆی ئازاد کرد و تێکۆشانی کرد. بە ژیربوونی، بە ڕەنج و ڕەفتاری دەمبەخەندەی بە زانایەتی و خوڵقاندن، هەموو کاتێک لەناو دڵی هەڤالانی خۆیدا بووە کەسێک کە هەموو کاتێک خۆشەویست بێت. هاوڕێ قاسم لەهەموو کەشێکدا دۆخێکی ئەرێنی دەخوڵقاند. هیچ کاتێک نەیدەوت نابێت. دەیزانی مێژووی پەکەکە مێژووی خولقاندنە لە دۆخە سەختەکاندا باسی ئەوەی دەکرد، بە ئێمەی دەوت کە تێکۆشانی مێژووییمان بۆ ئێمە میراسێکی زۆر دەوڵەمەندە . پشتڕاست بوو کە تێکۆشانی ئازادی کوردستان سەردەکەوێت. هاوڕێ قاسم هەموو کاتێک باسی دەکرد و دەیوت،"جگە لە بەرخۆدان و تێکۆشان هیچ ڕێگایەکی تر نییە، دوژمنەکانمان لەکاتێکی لاوازدان و گرنگ ئەوەیە کە تێکۆشان بە شێوەیەکی ڕاست، بەهێز بکەین و ئێمە سەردەکەوین. بەم شێوەیە، ئەو هەڵوێستەی کە پێویستە، باسی دەکرد.
بووە یەکێک لە پێشەنگەکانمان کە بۆ هاوڕێیەتی لەگەڵ ژن زۆر هەوڵیدا
هاوڕێ قاسم کە تا کۆتایی بە دینامیزمی گەنجێتی ژییا، لەسەر بناغەی هێڵی ڕیبەرتی لە هێڵی ئازادی ژندا خۆی سەرلەنوێ خوڵقاند و زۆر هەولیدا ببێتە هاوڕێی ژن، بەم شێوەیە بووە یەکێک لە پێشەنگەکانمان. هەم بە سەربەرزی پێداگری لەسەر ئازادی و بەرخۆدانی ژنانی کورد کرد، هەم تێگەیشتبوو خەباتکردن لەسەر ڕێچکەی ژنە فەرماندە گەورەکان و پێشەنگەکنمان سەرەکیترین هەنگاوی پێکهێنانی هاوژیانی ئازادە. لە هەموو گۆڕەپانێک کە خەباتی کرد لەسەر بناغەی پێوانەی ئازادی ژن، کاری کرد، هاورێیەتیەکی بەو شێوەیەی بۆ خۆی کردە بناغە، بەو بڕوایەی کە ئیرادەی ژنان، پیاوانیش ئازاد دەکات بەشداری کرد و بووە نمونەیەک بۆ هاوڕێ پیاوەکانی خۆی.
بە بەشداریکردن لە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا، دەتوانین هاوخەمی بۆ بیرەوەریەکانی هاوڕێ قاسم دەرببڕین
ئێمە لەو بڕوایەداین کە نەک بە گریان، بەڵکو بە تێکۆشان و بەشداریکردن لە ناو ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی دەتوانین هاوخەمی بۆ هاوڕێ قاسم و تێکۆشانەکە پشان بدرێت. لەسەر ئەم بنچینەیە بەڵمان بۆ رێبەرایەتی و گەلی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
سەری گەلی کوردستان و مرۆڤە ئازادیخواز و خۆڕاگرەکان سەلامەت بێت."
ز.ش - ف.ق