شاندی کەنەکە لە گەڵ هەر یەک لە حدکا و حدک کۆبووەوە

شاندی کەنەکە لەشارۆچکەی کۆیە، سەردانی هەریەکە لە حزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان کردو بابەتی بەهێزکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکان بوو.

شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شارۆچکەی کۆیە، سەردانی حدکا، و حدک-یان کرد، شاندەکە پێکهاتبوون لە ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی کەنەکە، شەهلا حەفید جێگری هاوسەرۆکی کەنەکە، فەرهاد دۆسکی، فەرهاد ڕەسوڵ، بکەس قادر، فەرهاد هیرانی ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە.

شاندی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران-حدکا پێکهاتبوون لە محەمەد نەزیف قادری جێگری دووەمی حدکا، ڕۆستەم جەهانگیری، رووناک فەتحی، سەلام ئیسماعیل پوور، ناسر ساڵحی ئەسڵ، کەمال فەڕوخی و یاسین یوسفی.

هەر وەها لە سەردانەکەی شاندی کەنەکە بۆ لای حزبی دیموکراتی کوردستان-حدک کە لە لایەن خالید عەزیزی سکرتێری حزب، مستەفا مەولودی جێگری سکرتێر، د. ئارەزوو نەستانی، خدر پاکدامەن و ڕەسوڵ موساپوور پێشوازیان لێکرا.

سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی هەر دوولا ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە بە ڕۆژنیوزی وت: سەردانی ئێمە بۆ لای هەر یەکە لە حدکا و حدک لە ئاستێکی پایە بەرز لە هەر دوو لا بەرێوە چوو، ناوەرۆکی کۆبوونەکە لە سەر بەهێزکردن و بەرەو پێشووەچوونی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بوو، گفتوگۆ لەسەر هەوڵ و کارکردنی هەموو حزب و لایەنەکان لە ژێر چەتری کۆنگرەی نەتەوەیی قسەی لە سەر کرا و بە هەموومان کارو خەبات بۆ بەرەو پێشچوونی ئەو خەباتە بکەین.

هاوسەرۆکی کەنەکە وتیشی: بێگومان هەر دوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان ڕەخنە و سەرنج و تێبینی خۆیان گەیاندە شاندەکە و لە هەمان کات بریار درا لە سەر ئەو پرسە خەباتی هاوبەش بە یەکەوە بکرێت.

ف.ق