شایەدحاڵی کۆمەڵکوژی دەرسیم کۆچی دوایی کرد

حەیرانبێژ (دەنگبێژ) سلۆ قز کە هەموو خزمەکانی لە کۆمەڵکوژی دەرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ گیانیان لەدەستدا، لە تەمەنی ١٠٤ ساڵیدا کۆچی دوای کرد.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی پیر (پیرها) سلۆ قز کە ژەنیاری کەمان بوو و هەموو خزمەکانی لە کۆمەڵکوژی ١٩٣٨ دا لەدەستدا، لە دەرسیم کۆچی دوای کرد.

سلۆ قز لە گوندی میللی دەرسیمی بە تەنیا دەژیا، ئێش و ئازاری کۆمەڵکوژی ١٩٣٨ی لە چوارچێوەی ئەرکە ئایینیەکانی عەلەویەکان کردوویەتی بە شیعر و گۆرانی و لە هەرێمەکە بڵاویکردووەتەوە و بە تایبەتمەندیەکانی دەناسرا.

تەرمی سلۆ قز سبەینێ ١٥ی کانونی یەکەم لە گوندەکەی میللی بەخاکدەسپێردرێت.

سلۆ قز کێیە؟

سلۆ قز نزیکەی ١٠٠ ساڵە لە دەرسیم شیعر دەنووسێتەوە و وەستای کەمانە. لە تەمەنی ٥ ساڵیدا باوکی فێری کەمانژەنینی کردووە. دوای ماوەیەک دەستی بە گۆرانیوتن کردووە. ئازار و خۆشحاڵی و بەسەرهاتەکان کە بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا هاتووە، کردوویەتی بە گۆرانی. بەرهەم و هونەرەکەی زیاتر لە زەماوەند و مەراسیمەکانی گوند و ناوچەکەی پێشکێش کردووە.

سلۆ قز شایەدحالێکی زیندووی کۆمەڵکوژی دەرسیم بوو. دوای بەرخۆدان و کۆمەڵکوژی گۆرانی زۆری لەسەر ڕووداوەکە نووسیوە.

ف.ق