شێخی شەمەر و راکان جبوری داواى گەڕاندنەوەی عەرەبە هاوردەکان بۆ کەرکوک دەکەن
پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک راکان سەعید جبوری بە نووسراوێکی نهێنی داوای گەڕاندنەوەی ژمارەیەک عەرەبی هاوردەی بۆ سنووری پارێزگای کەرکوک کردووە.
پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک راکان سەعید جبوری بە نووسراوێکی نهێنی داوای گەڕاندنەوەی ژمارەیەک عەرەبی هاوردەی بۆ سنووری پارێزگای کەرکوک کردووە.
ئەمڕۆ نووسراوێکی نهێنیی راکان سەعید جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ئاشکرا بوو، کە لە رۆژی ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠دا ناردوویەتی بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک. راکان جبوری لە نووسراوەکەدا داوای گەڕاندنەوەی ژمارەیەک عەرەبی هاوردەی بۆ سنووری پارێزگای کەرکووک کردووە.
راکان سەعید جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک لە نووسراوەکەدا دەڵێت: ئەو داواکارییە لەسەر داوای شێخی هۆزی شەممەر شێخ عەلی حەواسە. لە نووسراوەکەی راکان جبوری دا ئەو عەرەبە هاوردانە وەک "عەرەبی ئەسڵ" ناویان هێنراوە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان.
لە نووسراوەکەدا داوا کراوە، ئەو داواکارییە بە دوو قۆناخ جێبەجێ بکرێت، لە قۆناخی یەکەمدا ئەو عەرەبانە بگەڕێندرێنەوە و لە قۆناخی دووەمیشدا "زێدەڕۆکارەکان" دەربکرێن.
بەگوتەی راکان سەعید جبوری ئەو عەرەبانە هەموو بەڵگەنامەیەکی یاسایی و بڕیاری دادگایان بۆ ئەم مەبەستە هەیە.
هەروەها لە نووسراوەکەدا ناوی کوردی رەسەنی ناوچەکە وەک "زێدەڕۆکار" هاتووە، گوایە لەدوای ٢٠٠٣ەوە لەسەر خاکی عەرەبانن.
راکان جبووری لەلایەن کوردەوە بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە سیاسهتی تائیفی و تهعریب لە كهركوك جێبەجێدەکات، وهكو گهڕاندنهوهی عهرهبی هاورده بۆ سهر ئهو زهوییه كشتوكاڵییانهی موڵكی كوردن و پێشتر حیزبی بهعس لێی زهوتكردوون.
پێشتر رێككهوتنێك له بهغدا كرا بۆ راگرتنی گهڕانهوهی عهرهبی هاورده بۆ ئهو ناوچانهی زۆرینهیان یهك نهتهوهن، بهڵام پاش ئهو رێككهوتنهش خێزانی عهرهب گهڕانهوه ناوچهكانی ساڵهیی كه زۆرینه كوردن و پێشتر عهرهب تێیدا نهژیاوه.
ژ.ت