شەریک: پێویستە یەکێتی نەتەوەیی وەک کارێکی ستراتیژی ببینرێت

شەریک وەبیریهێنایەوە، گفتگوکانی یەکێتی نەتەوەیی لە نێوان کوردان زیاتر لە سەر بناغەیەکی سیاسی ئەنجامدەدرێن و وتی، "حەسرەت و داواکاری گەورە بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەیە. لەسەر ئەم بناغەیە پێویستە وەک کارێکی ستراتیژی ببینرێت."

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە و ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٩ دا بە تێکچوونی پەیوەندی سیاسی، ساڵی ٢٠٢٠ پڕۆسەی سیاسی دەستیپێکرد و بەرەی جەنگی سێیەمی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوان بوو. شەریک وتیشی، ئەوەش نیشانەی قوڕسبوونی شەڕە و ئاماژەی بە ڕووداوەکانی یەمەن تا لوبنان و عێراق تا لیبیا کرد. شەریک باسی ئەوەشی کرد، کێشەی نێوان دەوڵەتان کە دەیانەوێت دەسەڵات بەدەست بهێنن، قوڵتر دەبنەوە و ئاماژەی بە پەیوەندیەکانی نیوان ئێران و تورکیا و سعودیە و میسر و وڵاتانی تر کرد.

قوڵبوونی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران

شەریک وتی، "هەرچەندە ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە ببەسترێت، دۆخەکە بەوەوە سنوردار نابێت، دەبینرێت ئەمریکا و ئێران بۆ شەڕ ئامادە نین. شەریک ئاماژەی بەوەکرد، ئێران حسابی ئەوەی نەکرد قاسم سولەیمانی دەکوژرێت، لەبەرئەوەی ڕێوشوێنی پێویستی نەگرتە بەر. لە لێدانی بارەگاکانی ئەمریکا لە هەولێر و ناوچەکانی تریش دەرکەوت ئەمریکا بۆ وڵامدانەوە ئامادە نەبوو. شەریک وتیشی، "ئەمریکا بۆ پاراستنی بارەگاکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی جیاواز بەکاردەهێنێت و ئاماژەی بە هەوڵەکانی لە باکوور – ڕؤژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستان کرد. شەریک دەڵێت، "ئەمریکا هەوڵ دەدات هێڵی پاراستنی بەرە هەرێمەکانی ژێر، بەرەو ژێر سنورەکانی دەوڵەتی تورک ببات."

سیاسەتی چەقەڵیان بەڕێوەبرد

شەریک ڕایگەیاند، ڕووسیا و ئەمریکا دەیانویست سوود لە شەڕی نیوان ئەمریکا و ئێران وەربگرن و بۆ پاراستنی ئەو دۆخە وتنی 'سیاسەتی چەقەڵ' کە بۆ دیپلۆماسی ئیتالیا بەکاردەهێنرێت، لە جێی خۆیدایە. شێر و گورگ دەچێتە ڕاوی ئاژەڵەکان، چەقەڵیش خۆی بە پاشماوەی ئەوان تێر دەکات. کاتێک دۆخی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاڵۆز بوو، ڕووسیا و تورکیا سیاسەتێکی بەم شێوەیەیان بەڕێوەبرد و بە هەمان شێوەش لەگەڵ کێشەی لیبیا مامەڵەیان کرد. ئەمریکا و ئێرانیش ئەم دۆخەیان بینی. کەموکەرتی یەکتریان بینی و بەدوای ئەوە گەڕان کە زیاتر خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بکەن."

ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەهێزترین قۆناغدایە

شەریک ئەوەی خستەڕوو، ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەهێزترین قۆناغدایە و ئەو هێزەی کە لە ڕێگای دەوڵەتەکانی تر پیشانی دەدا، دوای شەڕی کەنداو گۆڕانکاری بەسەردا هات. شەریک وەبیریهێنایەوە کە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکسەر هێزی سەربازی خۆی جێگیر کرد، بارەگای سەربازی، فڕۆکەخانەی سەربازی دروست کرد و نایەوێت لەدەستی بدات و وتی، "بە تەواوی خۆی دەسپێرێت بە تواناکانی. بۆ ئەوەی دەستی لێهەڵگرێت، پێویستە سوودێکی زیاتری دەستکەوێت. ئەگەر دەرفەتی نەبێتم هەوڵی زیادکردنی دەرفەت دەدات. ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەتێکی بەم جۆرە پەیڕەو دەکات."

دۆخی ئەمریکا لە باشوور و ڕۆژئاوا

شەریک ئاماژەی بە شەری ئەمریکا و ئێران کە لە عێراق بەڕێوەی دەبەن کرد و وتی، "ئەو هێزە سیاسیەی کە ئێستا لە عێراق هەیە هەوڵ دەدات لە نێوانیاندا هاوسەنگی دروست بکات. ئەگەر ڕژێمێک کە لە هەموو لایەکەوە وابەستەی ئەمریکا بێت دروست ببێت، ئەمریکا سیاسەتی خۆی کورد لە سەر ئەو ڕژێمە بەردەوام دەکات، بەڵام لە ئاستێکی بەم شێوەیەدا نییە. لەبەرئەوە دەیەوێت پۆزسیۆنی خۆی لە باشووری کوردستان کە لەوێ زۆر بەهێزە لەدەست نەدات و زیاتر بەهێزی بکات.

دۆخی سوریاش جیاوازتر نییە. هاوپەیمانی بە ناوی دژی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیر بوو. لەم دۆخەشدا دیارە هیچ نییەتێکی نییە بۆ ئەوەی بکشێتەوە. ئەگەر بچێتە دەریشەوە پێویستە لە لایەکی ترەوە ببێتە خاوەن پۆزسیۆنێکی بەهێزتر. بە تایبەتی ئەمریکا بەم شێوەیە کار دەکات.

ئەگەری بەکارهێنانی دەوڵەتی تورک زیاتر هەیە

ئەمریکا سەروەری ڕژێمی سوریا و ڕووسیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی بەرژەوەندیەکانی خۆی دەبینێت و ڕێگری لێدەکات. ڕژێمی سوریا و ڕووسیاش بە هەمان شێوە هەبوونی ئەمریکا لەوێ لەدژی بەرژەوەندیەکانیان دەبینن. لەم دۆخەکا ئەگەر ڕێکنەکەون و چارەسەریەک نەدۆزنەوە، ئەو کاتە ڕێبازی شەڕی بەکارهێنانی هێزە سێیەمەکان بەکاردەهێنن و قوڕستر دەبێت. لێرەش ئاشکرایە، ئەگەری بەکارهێنانی دەوڵەتی تورک هەیە کە دەیەوێت لەنێوانیاندا یاری بکات.کێ زیاتر بدات دەوڵەتی تورک لەو بەرەیە دەبێت، چ ئەمریکا و چ ڕووسیا. ئەمریکا لەو دۆخەدا دەرگاکانی بۆ دەوڵەتی تورک دەکاتەوە.

سیاسەتی ئەمریکا و ڕووسیا لە ڕووی جەوهەریەوە یەک شتە. بۆ ئەوەی لە ڕووی سیاسی و سەربازی سوریا کۆنتڕۆڵ بکەن، هەمان شت دەکەن. لەم دۆخەکە یەکێک باش یەکێک خراب نییە. ڕۆڵی هەردووکیان وەک یەکترە."

دەسەڵات پشت بە سیاسەتی تاڵان دەبەستێت

شەریک ڕاشیگەیاند، جەهەپە دەیەوێت بە بانگەشە لەسەر کێشە کۆمەڵایەتیەکان خۆی بۆ هەڵبژاردنێکی پیشوەختە ئامادە بکات و ئەو پارتانەی کە لە ناو سیستمدان بە هەمان شێوەن و وتی، "کێشەی برسیبوون، بێکاری و کێشەکانی تر . گوێ بە کێشەی سیاسی، فشار، ئەشکەنجە، گرتن و کۆمەڵکوژەیەکانی کوردستان نادەن. لە ڕووی کێشەی کورد و کێشە هەرێمیەکانەوە، هاوبەشی بەرەی فاشیستی ئاکەپە / مەهەپەن و بەشداری لە هێرشەکاندا دەکەن. ئەوەش لە ڕووی سیاسیەوە ئەوان لاواز دەکات و لە ناو کۆمەڵگاشدا بەهایان دادەبەزێنێت.

لە ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەت جیاوازە. سیاسەت – سەربازی، سیاسەت – شەر زیاتر لە پێشەوەن. سەرچاوە مادیەکان کە دەسەڵات پشتی پێدەبەستێت، ئابوری تاڵانە، ئەوەش بە تەنها بە سیاسەت ناکرێت بەڵکو بە شەڕ بەدەستدەهێنرێت. هیچ کاتێک پارتەکانی تورکیا کە خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن دەبینن، ناتوانن بە باسکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی ببن بە دەسەلاتدار. لەبەرئەوەش هێزیان نییە. لەم دۆخەدا جێگرەوەیەک بۆ دیکتاتۆرەکانی فاشیست 'ئەردۆغان – باخچەلی' نییە. لەم دۆخەدا باسی هەڵبژاردنی پێشوەختەش دەکەن.

ئاکەپە – مەهەپە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادە نین

ئاکەپە و مەهەپە لەگەڵ هەوڵەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادە نین. بۆ ئەوەی سەربکەون،، دەیانەوێت کاریگەری هەدەپە لە سەر سۆسیالیست، هێزە دیموکراتەکانی کوردستان و تورکیا و شۆرشگێرەکان نەهێڵێت. بێگۆمان ئامانجیان بە تەنها بۆ هەڵبژاردنەکان نییە. لە ڕێگای ئەو هێرشانە دەیانەوێت لە ناو بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی و گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتدا لە کوردستان و تورکیا پەیوەندیەکان تێک بدەن و بێکاریگەریان بکەن. هۆکاری سەرەکی هێرشەکان کە وەژ قڕکردنی سیاسی بەناودەکرێن ئەم ڕاستیەیە."

یەکێتی نەتەوەیی پێویستە وەک کارێکی ستراتیژی ببینرێت

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە گفتگوکانی یەکێتی نەتەوەیی لە نێوان کوردان زیاتر لە سەر بناغەیەکی سیاسی ئەنجامدەدرێن و وتی، " پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەم بابەتە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکردووە. حەسرەت و داواکاری گەورە بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەیە. بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی ستراتیژی ببینرێت."

ف.ق