شەڕی چاڵدێران و زینی وەرتێ و چەند ڕاستیەک

دوژمنانی کورد لەو تەجروبە سەرکەوتووەی خۆیان لەفێڵ و فریودانی کورد ناحەق نین دووبارە و چەند بارەی بکەنەوە بەڵام بۆ کورد ماڵ وێرانیە بۆ سەرکردەکانی حزب کەهەمان تامی سەرۆک هۆزەکانی ئەوێ دەمێ دەدەن و شەرمەزاری و بێ ئابڕوییە دووبارە فریو بخۆن

دەمەوێ بەیە کەوە ئاوڕێک لە ڕوداوێکی تاڵ و کارەسات باربۆ کورد لەمێژوودا بدەینەوە کە ئەویش شەڕی چاڵدێرانە، کە لە 22ی ئابی 1514 لە باکوری ڕۆژئاوای ورمێی کوردان لەنێوان دوو زلهێزی ناوچەکە (عوسمانی و سەفەوی) دا ڕوویدا، ئامانج لەو ئاوڕدانەوەیە دیاریکردنی لایەنی حەق و ناحەقی ئەو دوو دوژمنە نییە مەبەستیش ئاماری هێز و چەک و غەنیمەت نیە. بەڵکو ئاشکرا کردنی ڕۆڵی کورد و فرتوفێڵی دوژمنانە لە کورد و کاریگەری روداوەکەییە لەسەر ژیان و مان و سەروماڵی کورد.

سەرەتای ئامادەکاری شەرەکە لەلایەن سوڵتان سلیم یاوەزی عوسمانی دەستی پێکرد دوای ڕاگرتن و بەربەستی بەهێز لەنیەتی فراوانخوازی تورکەکان ڕووەو ئەوروپا بەهەمان دروشمی جیهادی حەق ڕووی کردە داگیرکاری ولاتی فارس کە بەحساب هەردوکیان ئیسلامن لەڕێگای ڕاوێژکارێکی کورد بەناوی مەلا ئیدریسی بەدلیسی هەستا بە فریودان وەدەستخستنی پشتگیری و نۆکەری 16 سەرۆک خێڵ کە جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەریان هەبوو دوای ڕوخانی ئیمراتۆریەتی مەزنی ماد ئەم سەرۆک خێڵانە هەرچەند خاوەن کۆدەنگیەکی یەکگرتوو نەبوون بەڵام سەربەخۆیی خۆیان پاراستبوو لەڕێگای ئەم مەلا نۆکەرە بێگانە پەرستە بە بەڵێنی پشتگیری سوڵتان لەپاراستنی کوڕو نەوەکانی سەرۆک خێڵەکان لەدەستەڵاتی سەرۆکایەتی خێڵەکان پشتگیری سەربازی و مادی سەرۆک هۆزەکان بۆ سوڵتان سەلیم دابینکرد لەشەڕەکەدا. ئەمە بۆ دەوڵەتی دوژمنکاری فارسیش هەر ڕاستە واتا خولاسەی کەلام شەڕەکە بەخوێنی کورد لەسەر خاکی کورد و بە لەت بوونی کوردستان بۆ دوو بەش کەسەرەتایەک بوو بۆ بوونی بە چواربەشی، دوژمنانی کورد لەو تەجروبە سەرکەوتووەی خۆیان لەفێڵ و فریودانی کورد ناحەق نین دووبارە و چەند بارەی بکەنەوە بەڵام بۆ کورد ماڵ وێرانیە بۆ سەرکردەکانی حزب کەهەمان تامی سەرۆک هۆزەکانی ئەوێ دەمێ دەدەن و شەرمەزاری و بێ ئابڕوییە دووبارە فریو بخۆن بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری لەکوڕو نەوەکانیان لەسەرۆکی حزب یان سەرۆکی هەرێم و خۆبەڕێوەبەری جاشایەتی و نۆکەری بۆ سوڵتان ئەردۆغان قبوڵ بکەن.

با بەراوردێکی لۆژیکی وردی ئەوێ دەمێ و ئیستا بکەین

1 -  لەڕوی ستراتیژی فراوانخوازی سوڵتان سلیم و ئەردوغان هەردوکیان لە ئەنجامی نەوێران و ترس و ڕێگری ڕووەو ئەوروپا ڕووی داگیرکاریان چاوبڕینیان بووە لەگەلانی دراوسێیان هەردوکیان دروشمی ئاینی درۆزنانەیان بەکارهیناوە یەکیان بەناوی جیهادی حەق و ئەردۆغان بەناوی فەتح و کۆمەڵێ ناوی ئاینی بۆ فریودان و بەکرێگرتنی پیاوی ئاینی ناحاڵی و دین فرۆشی. ئامانجی هەردووکیان خوێن ڕێژی بووە لەناو ئومەتی ئیسلام.

2 – لە ڕوی دوژمنکاریی گەلانی دەوروبەریان لە ڕوانگەی هەر دوو سوڵتان (سەلیم یاوز و ئەردۆغان) قەڵاچۆکردنی نەتەوەکانی دەوروبەریان (ئەرمەن - کلدان - ئاشوری - کوردەکان) بێ حساب کردن بۆ ئایین و سونی بوون و بیروباوەڕیان قەدەغەکردنی زمان بۆ قسەکردن و لێدوان و نوسین و خوێندنیان تێکدانی گوند و گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچە داگیرکراوەکان و تێکدان و تەقاندنەوەی مزگەوت و تاتە بەردەکانی نوێژکردنی کوردەکان و لەبەرامبەردابنیاتنانی مەلهاوباڕ و ڕازاندنەوەی کۆشکەکانی سوڵتان و حەرەم سەرای کۆشکەکان بەتاڵان بردنی کەلەپور و مێژووی گەلان و گۆڕینی دێموگرافی و نانەوەی ناکۆکیی خێڵەکان گوندنشین و شارنشینەکان مەزهەب و تەریقەتەکان... هتد.

3 – لە ڕوی ئابوری و چاوچنۆکی و تاڵانچیەتی هەردوو سوڵتان کۆکردنەوەی باج و خەراجی زۆر و بەتاڵان بردنی مەڕو ماڵات و دەغڵ و دان و تەنانەت بەڕوو لەچاڵ دەرهێنان و گۆڕینی سەرچاوەکانی ڕووبار و وشک کردنی سەرچاوەکانی ئاو و بە تاڵان بردنی نەوت و غاز بەناوی ئابوریی سەربەخۆ و کوڵاو لەسەرنان و بڕینی سامانی ناوخۆ لەقالپدانی چالاکی ناوخۆ و بەفیڕۆدانی، فەوتاندنی بەرهەمی ناوخۆی وڵات و سوتاندنی ڕەز و باغ و بڕینی زەیتون بە سوتماک کردنی خاک... هتد

4 -  لەڕوی کۆمەڵایەتی و تێکدانی هەستی یەک بوون و نەتەوایەتی دوای شەڕی چاڵدێران بەپێی ڕێکەوتنی هەردوو دوژمن کوردستان بوو بە دوو بەشی دوو سنوری تەواو جیاواز لەکلتورو ئاین و زمان، ئەمە لەهەردوو بەرەی دوژمن زۆر هۆز بوون بە دوو بەش وەکو هەرکی و بڵباس... وە زۆر لەسەرۆک هۆزەکان چ لەترسان چ بۆ پارە و ئیمتیاز و لەبرسان ڕەگەزی خۆیان گۆڕی و یان بوون بە فارس یان تورک وە ڕەچەڵەکی خۆیان دەبردەوە سەر ئیمامێک. ئەمەی کرۆکی بابەتەکەیە مێژوو دووبارە دەبێتەوە تورک لەڕێگای هەمان تاکتیک دەیەوێ شەڕی گەورە لەسەر خاکی کوردان بەڕێوەببات بە مژدانەدان بە ئەمریکا کە کێشە بۆ ئێران دروست دەکات بەڕاکێشانی ڕەئی ئیسلامی سونی کەگوایە شەڕی بەرتەسک کردنەوەی هیلالی شیعی دەکات لەناوخۆشی کەدوای لەناوبردن و جینۆسایدی گەلی ئەرمەن و کلدان و ئاشوری نۆرەی کوردە بۆ سڕینەوەو لەناوبردنی بەپاڵپشتی دروشمی فریودانی ئاینی و بیروڕای جیای و ڕەگەزی و تەنانەت مرۆڤی کە دەمێکە دەڵێن کورد جنۆکەیە. یان ناویان ناوین تورکی کێوی (چیایی) ئەمە بۆ ئەوەی وەک ئەرمەنەکانیش لەسەر پاکتاوی نەتەوەیی بەجینۆساید ئەژمار نەکرێ لەناوبردنی کورد بۆ ئەوەی بەمردویش ناوی کوردی نەهێنرێ...

بۆیە دەبێ تاکی کورد بەتایبەت خواناس و زاناو پیاوانی ئایین شێرگێڕانە بەگژ پلانی دوژمندا بچنەوەو بانگەوازی جیهاد بکرێ لەدژی تورک و داگیرکاری و ئەو هێزە داعش و مورتەزەقانەی کەدەیانەوێت قەندیلی پێ داگیربکەن و تاهەتایە ئەم هێزە نامۆیە بەدین بە زمان بەکلتور نیشتەجێ بکەن وە نابێت لەژێر هەربیانوێک لەسەرکردەی حزبەکانی کورد قبوڵ بکرێ ئەم بێ عیزەتیە ئەم ڕاوە کوردە ئەم خاک فرۆشی و بەتاڵان بردنی سامانی ووڵات و دەستەپاچیە باچیتر چاویان لەدەستی دوژمن نەبێ حوکمڕانی کوڕو نەوکانیان دەستەبەربکات باڕۆڵەکانیان فێری پاکی و وڵات پارێز و گیانفیدای خاک و خەڵک و خودا بکەن بازامنی پاراستنی دەسەڵاتیان لەگەلی خۆیان داوابکەن با یەکێتی و یەکبوون و کۆنگرەی نەتەوەیی ساز بکەن با لەدەرگای ماڵە هەژارانی کوردستان بدەن دەرگای فەرموو فەرموو بۆ داگیرکەران بەیەکجاری دابخەن.

ژ.ت