لە ناوچەی بازیدی ئاگری، لە ١١ی کانونی یەکەم لەگەڵ ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ، هاوسەرۆکی هەدەپەی بازید، عەبدوڵا ئەکەلەک و هاوڵاتی محەمەد ئیکرام موفتوئۆغڵوو دەستبەسەر کرابوون. وتەی ئەکەلەک و موفتوئۆغڵوو لە ئاسایش کۆتایی هات و ڕەوانەی دادگای بازید کران و بردنیانە بەردەم دادوەر.
دوای وتەکانی ئەکەلەک و موفتوئۆغڵوو، دانیشتنی دادگا کۆتایی هات و بە بانگەشەی (هاوکاری ڕێکخستنیان کردووە) بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو و ڕەوانەی گرتووخانەی ئاگری کران.
بڕیاری شاردنەوەی دۆسیەی ئۆرۆچ درا
لێکۆلینەوە لەگەل ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بازید هێشتا بەردەوامە. ئەوەش زانراوە کە بڕیاری (شاردنەوە)ی دۆسیەی عەزیز ئۆروچ دراوە. هاوکات بڕیاری قەدەغەی پارێزەریشی لەدژ دراوە.
ف.ق