غوربەت ئەکتیرەن کە ماوەى ٧٦ رۆژە لە مانگرتندایە دەنگی دا

غوربەت ئەکتیرەن کە ماوەی ٧٦ رۆژە لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە مانگرتندایە، لە مێردین دەنگی دا.

غوربەت ئەکتیرە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ەوە لە زیندانى ژنانی باکرکۆی دەستی بە چالاکى مانگرتن لە خواردن کردبوو. دواى ئەوەى لە ٨ی ئاداری ٢٠١٩ ئازادیان کرد لە ماڵی خۆیدا لە ناوچەى دێرک لە پارێزگاى مێردین لە باکووری کوردستان درێژەى بە مانگرتنەکەى دا و تاوەکو ئێستا بەردەوامە لەسەر مانگرتنەکەى.

ئەکتیرەن چوو بۆ دەنگدان و رایگەیاند "با کەس حەوشەى ئەم خوێندنگەیە و ئەم بنکەیەى دەنگدان چۆڵ نەکات. باس کە ئیرادەى خۆی بەجێ نەهێڵێ، ئێرە بەجێ نەهێڵێ و خاوەنداری لە دەنگی خۆی بکات".

ر.م