فازل شه‌نیاشار كه‌ باوك و ٢ برای له‌ پرسووس له‌ لایه‌ن ئاكه‌په‌ تێرۆر كرابوون، ده‌ستگیر كرا

فازل شه‌نیاشار هاوڵاتیی شارۆچكه‌ی پرسووسی سه‌ر به‌ ڕوحا كه‌ ١٤ی حوزه‌یران باوك و ٢ برای له‌ لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مانتارێكی ئاكه‌په‌ كوژران و خۆیشی بریندار كرا، ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرا.

ڕۆژی ١٤ی حوزه‌یران\٢٤ی جۆزه‌ردان له‌ ناوچه‌ی پرسووسی ڕوحا له‌ باكووری كوردستان، خزم و پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مانتار و كاندیدی ئاكه‌په‌ ئیبڕاهیم خه‌لیل یڵدز هێرشیان كرده‌ سه‌ر دوكانداران و له‌ ئه‌نجامدا حاجی ئه‌سڤه‌ت شه‌نیاشار و ٢ كوڕی به‌ ناوه‌كانی عادل و جه‌لال تێرۆر كران. فازڵ شه‌نیاشار كه‌ خۆیشی له‌ هێرشه‌كه‌ بریندار كرابوو، ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ ته‌واو بوو، له‌ لایه‌ن پۆلیسی توركیا له‌ ئامه‌د ده‌ستگیركرا.

فازل شه‌نیاشار پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی ڕوحا كرا، له‌ لایه‌ن دادگه‌وه‌ بڕیاری گرتنی بۆ ده‌ركرا و خرایه‌ زیندان.

s.m