له‌حاڵێكدا یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شه‌ورای ئیسلامی ئێران له‌گه‌رماوگه‌رمی كێبڕكێی كاندیداگه‌لێگدا به‌ڕێوه‌یه، كه بابه‌تگه‌لێكی بنه‌ڕه‌تی وه‌ك «مافی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان، لایه‌نه جیاواز و ئۆپۆزیسیۆنه دیمۆكراتیكه‌كان» له ئاراسته و ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی بناژۆخوازه‌كانی سیستم له‌بیرچوونه یان سه‌ركوت كراون. ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ره‌وتی ململانێ و شه‌ڕی قه‌یران خولقێنه‌ره، به‌ره‌و كام ئاراسته و ئارمانج پێش ده‌چێ، له روانگه‌ی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه جێگای مشت‌ومڕ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆره.
له رۆژانی رابڕدوودا کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان «كۆدار» له راگه‌یێندراوێكدا یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شه‌ورای ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها مه‌جلیسی شاره‌زایانی رابه‌ری (خوبرەگانی رەهبەری) بایكۆت كرد. ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) بۆ شیكاری و تیشك خستنه‌سه‌ری هه‌رچی زیاتری ره‌هه‌نده گرینگه‌كانی ئه‌م مژاره، له گه‌ڵ «فوئاد بێریتان» هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار) وتووێژێكی سازداوه، كه ده‌قی ته‌واوی به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌یه.
ئاژانسى هەواڵی فورات: به‌رێزتان پێكهاته‌ی نه‌خۆش و لاوازی سیستمی هژمۆنی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌چه‌شنی مودێلێك و هه‌روه‌ها جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆكی هه‌ڵسووكه‌وته داگیركارانه‌كانی به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ چه‌مكی دیمۆكراسی و پێشكه‌وتن چۆن ده‌بینن؟
فوئاد بێریتان: له پێكهاته‌ی كۆماری‌دا، گروپێكی ڕێوه‌به‌ر له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه تێنه سه‌ركار. سیستمی كۆماریش یه‌ك له مودێله‌كانی ده‌وڵه‌تیه و نابێ وه‌ك خودی دیمۆكراسی بیناسین و پێناسه‌ی بۆ بكه‌ین، به‌ڵام به‌ڕووی دیمۆكراسی كراوه‌یه. له‌ئه‌گه‌ری دیمۆكراتیزه بوون، چه‌ندین جۆره له یه‌كه جیاوازه‌كانی سیاسی، شوناس و نه‌ته‌وه‌یی به شكڵی پێكهاته‌یه‌كی هاوئاهه‌نگ و یه‌كگرتووی دیمۆكراتیك، له پرۆسه‌ی سیاسه‌ت و بڕیارگرتندا به‌شداری پێده‌كات. له‌وه‌ها سیستمێك‌دا، مه‌جلیس ناوه‌ندێكه كه سه‌رجه‌م شارۆمه‌ندان به شێوازێكی ناڕاسته‌وخۆ و له رێگای نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خۆیانه‌وه ده‌توانن له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات‌دا به‌شداری بكه‌ن. كه‌وابوو، مه‌جلیس شوێنی ده‌ڕبڕین و باسكردنی داخوازی گه‌لانێكی جیاوازه كه له پانتایی و چوارچێوه‌ی سیستمی كۆماری‌دا جێگا ده‌گرن. نوێنه‌رانیش گوزاره له توانای ده‌ربڕینی بیروڕا و ئاستی به‌ئیراده‌بوونی گه‌لانی جیاواز ده‌كه‌ن، به‌واتایه‌كی دیكه، نوێنه‌ری ئیراده‌ی سیاسی جه‌ماوه‌رن. به‌م حاڵه‌شه‌وه، هه‌رچه‌شنه مه‌جلیسێك كه له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تیدا جێگا بگرێت، ئه‌گه‌ر له فۆرمی كۆماریشدا بێت، بێگومان ناتوانێت جێگای مه‌جلیسی كۆمیناڵی جه‌ماوه‌ری كه شێوازێكی كۆنفدرالیستی و ناده‌وڵه‌تیه بگرێته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ته‌كان بگره له ئیده‌ئاڵ ترین دۆخ و شكڵی دیمۆكراتیكی خۆیانیشدا، ته‌نیا ده‌توانن هه‌ل و به‌ستێنی چه‌ن جۆرێك له دیمۆكراسی چینایه‌تی، رێژه‌یی، هه‌ڵبژێردراوگه‌را و سنووردار دابین بكه‌ن. توێژه تایبه‌ت و هه‌ڵبژارده‌كانی باڵاده‌ست كه زیاترین پاوانی ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستی خۆیانداگرتووه، قسه‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌ن. سیستمه ده‌وڵه‌تیه‌كان كه به تێگه‌یشتنی خۆیان له سه‌ر بنه‌مای مشت‌ومڕ و چه‌نه‌ڵێدان له سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن، رێگا به كارتێكه‌ری دیمۆكراسی به چه‌شنی پێكهاته‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له سیاسه‌ت ناده‌ن و ناتوانن به واتای هه‌ره‌قه‌تی و راسته‌قینه، جه‌ماوه‌ر و گه‌لان له‌نێوخۆدا بگرن و به‌شداربكه‌ن. به‌ڵام دیمۆكراسی رادیكاڵی گه‌لان كه جۆره‌یه‌ك له دیمۆكراسیه كه به‌ته‌واوی جیاوازه له بانگه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ دیمۆكراسی، بابه‌تێكی دیكه‌یه. سیستمی كۆماری دیمۆكراتیك ده‌توانێت پێگه‌یه‌كی گونجاو بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داخوازی گه‌لان جیا له ده‌وڵه‌ت، نه به‌ده‌سخستنی پێگه‌ی سیاسی له نێوان ئاسته جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌تی. گه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران له گه‌ڵ پێناسه‌ی دیمۆكراسی له دژایه‌تیدایه. چوونكه له كۆماری دیمۆكراتیكدا، بنه‌مای ئه‌ساسی له سه‌ر ویست و داخوازی گه‌لانێكی جیاوازه كه له‌و وڵاته‌دا ژیان ده‌كه‌ن، پته‌و و بیچم ده‌گرێت. به‌واتایه‌كی دیكه ویست و داخوازییه‌كانی گه‌له كه ره‌وایه‌تییان هه‌یه و ده‌وڵه‌ت ته‌نیا به پێی رێزگرتن له‌م ره‌وایه‌تییه و ره‌چاوكردنییەتی كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه په‌سند ده‌كرێت. له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه له ئارادایه. واتا داخوازی گه‌لان بنه‌ما نییە و ته‌نیا به‌شداربوونی رواڵه‌تی جه‌ماوه‌ر بۆ ره‌وایه‌تی په‌یداكردنی سیستم پێوه‌ر و به‌بنه‌ما وه‌رده‌گیرێت. به‌شداربوونی فورمالیته له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس به روونی دیاره. كاربه‌ده‌ستانی سیستم، كۆمه‌ڵگا وه‌ك ئۆبژه و كه‌ره‌سه‌یه‌كی بێ قیمه‌ت ده‌زانن كه پێویسته له پێناو خزمه‌ت كردن به ده‌وڵه‌ت كه له تێگه‌یشتن و فامی ئه‌واندا، ناوه‌ندی فام و ره‌وایه‌تییه، كه‌ڵكی لێوه‌ربگیردرێت. ئه‌م چه‌شنه له هه‌ڵسووكه‌وت، جۆره‌یه‌كه له خراپ به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵگا وه‌ك ئامرازێك، نه به‌شداری پێكردنی خۆویستانه و ئازادانه‌ی كۆمه‌ڵگا له پرۆسه‌ی بڕیارگرتن له وڵات. نوێنه‌رانی مه‌جلیسش لێره‌دا رۆڵی مقاش و كه‌ره‌سه‌یه‌كیان هه‌یه. له خوله‌كانی رابردوودا، مه‌جلیسی ئێران به‌رده‌وام ئامرازێك بووه له پێناو په‌لكێشكردنی كه‌سایه‌تیه هه‌ڵكه‌وتوو و خاوه‌ن كاریگه‌ره‌كانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیستم. به‌رده‌وام هه‌وڵدراوه كه كه‌سایه‌تییه خۆشناو و به‌كاریگه‌ره‌كانی عه‌شیره و خێڵه گه‌وره و به‌ناووده‌نگه‌كان، بكێشنه مه‌جلیس بۆ ئه‌وه‌ی كه له رێگای كۆنتڕۆڵ و ده‌سته‌مۆكردنی ئه‌م كه‌سانه‌وه، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن بكێشنه ژێر ركێف و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی. به‌و پێیه‌ی كه سه‌رەكیترین نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی ده‌وڵه‌ته ناوه‌ندییه‌كانی ئێران بونیاد نانی وڵاتێكی یه‌ك نه‌ته‌وه‌یی، یه‌ك زمانی، یه‌ك مه‌زهه‌بی و یه‌ك رێوه‌به‌ڕی بووه، تێگه‌یشتن له گرینگی هه‌وڵدانی ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌سته‌مۆ و به‌سراوكردنی نوێنه‌رانی شار و ناوچه سنوورییه‌كان، مژارێكی ساده و ساكاره، شاره گه‌وره‌كانیش هه‌میشه له رێگای به‌كارهێنانی چینی مامناوه‌ندی كه له تاسه‌ی گه‌یشتن به پێگه‌یه‌ك له‌ناو ده‌وڵه‌ت و وه‌ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵاتێكی زیاترن، كراونه‌ته گۆڕه‌پانی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان. گه‌رمی و قه‌ره‌باڵغی بازاڕی هه‌ڵبژاردن له‌م شارانه‌دا، ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی به ده‌وڵه‌ت به‌خشیوه كه تا وه‌ها پیشانبدات كه گوایا وڵات كێشه‌ی ئازادی سیاسی نییە و جه‌ماوه‌ر به كه‌یف خۆشی له‌وه‌ها دۆخێك، له‌گۆڕه‌پاندان و به‌شداری ده‌كه‌ن. ته‌نیا مه‌سره‌ف و تێچووی به‌ربژێره‌كان له‌م قۆناخانه‌دا، به‌سه بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێک له كێشه‌كانی ئابووریی گه‌ل. هه‌ندێک جاریش تێچوو و پاره‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه سه‌رچاوه‌كانی نادیارن و وه‌ها دیاره كه ناوه‌ند و لایه‌نگه‌لێكی دیكه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردن بكه‌ن به خۆنواندنێكی نه‌ته‌وه‌یی پر زریقه‌وبریقه‌دار. كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵات، به‌شداریی به‌رفراوانی گه‌ل ته‌نیا به شانازییه‌ك بۆ سیستم ده‌زانن و ئه‌مه‌ش ده‌خه‌نه خانه‌ی لێهاتوویی خۆیان بۆ ره‌وایی دان و پیرۆزكردنی سیستمه‌كه‌یان. ئامانج، هیچ كات به‌شدارییه‌كی خۆویستانه، ئازادانه و زانایانه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ ده‌ربڕینی ویست و خواسته‌كانیان له رێگای نوێنه‌رانیانه‌وه نه‌بووه و نییە. له سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌رده‌وام پێوه‌ری به‌سراوه‌بوون به وه‌لایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قی و سه‌ردانه‌واندن بۆ ده‌سه‌ڵات له بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كان بووه بۆ تێپه‌ڕبوونی به‌ربژێره‌كان له فیلته‌ری شیاوی. رژێم به نیشاندانی مه‌جلیسێك كه گوێڕایه‌ڵه و هیچ ره‌خنه‌یه‌كی جددی له ده‌سه‌ڵات ناگرێت و ده‌سته‌مۆ و ملكه‌چی وه‌لایه‌تی فه‌قییه، ره‌وایه‌تی و شیاویی بۆ خۆی په‌یدا ده‌كات. نوێنه‌رانی وه‌ها مه‌جلیسێك له راستیدا باشترین ئامراز و كه‌ره‌سه‌یه‌كی گونجاون بۆ یه‌كده‌سكردنی شوناسه جیاواز و ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی ئێران، ره‌وایه‌تی دان به تاوانه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له فاشیسمی مه‌زهه‌بی، هه‌ڵاتنی جه‌ماور له سیاسه‌ت و قۆرخكردنی سیاسه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه. له خوله‌كانی مه‌جلیسدا، نوێنه‌ران كاری نوێنه‌رایه‌تی به چه‌شنی پیشه و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆخۆیان ده‌زانن، وه‌ها كه‌سایه‌تیگه‌لێك، ته‌نیا به خه‌ڵك فریودان ده‌نگی جه‌ماوه‌ر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربردووه. قه‌د نه‌یانویستووه كه له مه‌جلیسدا ئاراسته و ئاكارێكی سیاسی له پێناو ئارمانجه‌كانی جه‌ماوه‌ر بگرنه‌به‌ر. بگره زۆر جار یاسا و گه‌ڵاڵه‌گه‌لێكیان په‌سه‌ندكردوو كه ئارمانجیان به‌رته‌سك كردنی ئازادیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه و ئه‌مه‌ش ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌م مه‌جلیسه، نه شوێنی به‌شداری ئێراده‌ی گه‌ل، به‌ڵكوو سیستمێكی دژه جه‌ماوه‌ری و سه‌ركوتگه‌ره. زۆرن ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه له‌ماوه‌ی نوێنه‌رایه‌تیاندا، له پێناو به‌دواداچوون و هێنانه‌زمانی گرفت و كێشه‌كانی گه‌ل هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه و تێكۆشاون بۆ ئه‌وه‌ی كه كارنامه‌یه‌كی بێ سه‌رئێشه و ئارام له‌خۆیان به‌جێبهێڵن. له روانگه‌ی ئه‌مانه‌وه هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵ و خۆماندووكردنێك سه‌باره‌ت به ده‌ربڕینی ره‌خنه و ویست و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر، دێته واتای له‌ده‌ستدانی پێگه‌یان له لای به‌رپرسانی باڵای وڵات؛ كه‌وابوو، مه‌جلیس له كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه شوێنی سه‌ردانه‌واندن، گوێڕایه‌ڵ بوون و خۆوه‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌سانێكی به‌سراوه به سیستم بووه، له‌به‌رامبه‌ر ده‌موده‌زگای وه‌لایه‌تی فه‌قی.
ئاژانسی هەواڵی فورات: هۆكاری ئه‌وه‌ی كه له سیستمێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، سیستمی پارلمانی ناتوانێت ببێت به شوێنی پێشخستنی ویست و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگا چیه؟
فوئادبێریتان: بۆ ئه‌وه‌ی كه باشتر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، سه‌ره‌تا پێویسته كه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه مه‌جلیسێكی جه‌ماوه‌ریی راسته‌قینه چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه. مه‌جلیسێكی راسته‌قینه، پێویسته به‌دوور له ده‌سه‌ڵات و هژمۆنی ئیدئۆلۆژیكی تاقمێكی سه‌رده‌ست بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو نوێنه‌ره‌كان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره و كراوه چالاكی ئازادانه بكه‌ن له‌پێناو ده‌ربڕینی رۆژه‌ڤ و گوتاری كۆمه‌ڵگا و داخوازییه‌كانی. به‌ڵام له سیستمی ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه‌دا، مه‌جلیسه‌كان له ژێر هژمۆنی و پاوانی ئیدئۆلۆژیكیدان؛ به‌واتایێكی دیكه تاقم و گروپێك، به‌سه‌ر پارت و رێكخراوه و لایه‌ن و ره‌وته جیاوازه‌كانی دیكه‌دا زاڵ و ده‌سه‌ڵاتدارن. ئه‌مه‌ش به‌واتای په‌راوێزخستن و بێكاریگه‌ركردنی نوێنه‌رانه. له ئێران ده‌سه‌ڵاتی ئیدئۆلۆژیكی ناسیۆنالیسمی ئێرانی شیعی كه به‌ناوه‌ندبوونی نه‌ته‌وه‌ی فارس و وه‌لایه‌تی فه‌قییه، هه‌روه‌ها كه له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كاندا زاڵه، له مه‌جلیسش سه‌رده‌سته. كه‌وابوو له‌وه‌ها بارودۆخێكدا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رێك په‌یدابێت و بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه باس له خواست و ویسته‌كانی جه‌ماوه‌ر بكات و تێكۆشانی سیاسی و په‌رلمانی به‌ڕێوه ببات، شتێكی بێ بنه‌ما و دوور له رئالیته‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بابه‌تێكه و مه‌به‌ست له بوون به نوێنه‌ر، بابه‌تێكی دیكه. داخواز و مه‌به‌ستی جه‌ماوه‌ر و نوێنه‌ران یه‌كجار له دژی یه‌كدینه. گه‌ل خوازیاری ئازادین و نوێنه‌رانیش هان به شوێن پته‌وتر كردنی كۆڵه‌كه‌كانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار به كه‌ڵك وه‌رگرتن له شارۆمه‌ندان. گه‌ل خوازیاری دیمۆكراسی، یه‌كسانی و عه‌داڵه‌تن؛ به‌ڵام نوێنه‌رانیش خه‌ریك ده‌ربڕین و په‌سه‌ندكردنی یاسا و پرۆژه‌بڕیارگه‌لێكن كه لێوانلێون له هه‌ڵاواردن و چه‌وساندنه‌وه. جه‌ماوه‌ر به‌شوێن چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئابووری خۆیانن و نوێنه‌رانیش كه‌وتوونه‌ته په‌رۆشی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی حیسابه بانكییه‌كانیان. كه‌وابوو، له‌وه‌ها دۆخێك‌دا، بێگومان ناكرێت باس له نوێنه‌ر و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه بكه‌ین. مه‌جلیس له‌وه‌ها سیستمێك‌دا، بووه‌ته ژووری ره‌وایه‌تی دان به سیستم، نه پێگه‌ی مشتومڕی ئازادانه‌ی گه‌ل بۆ ده‌ربڕینی داخوازییه ره‌واكانیان. مه‌جلیس له ئێران‌دا وه‌ك خانوویه‌كی لێهاتوو كه وه‌لایه‌تی فه‌قی به قه‌مچی یاسای بنه‌ڕه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی خوداوه‌ندی خۆی، وه‌ك پیاوێكی زاڵم، ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئێستا ئه‌م پیاوه چه‌نده‌ش هه‌وڵبدات روخسار و وێنایه‌كی ئه‌رێنی و عادڵ له خۆی نیشانبدات، كامه نوێنه‌رێكی گوێڕایه‌ڵ و كۆیله‌بوو هه‌یه كه له‌م ماڵه‌دا باس له ئازادی و دابڕان له كۆت و زنجیری كۆیلایه‌تی بكات؟ به‌كورتی، له مه‌جلیسی وڵاتێكدا كه هژمۆنی ئیدئۆلۆژیكی زاڵ بێت، ناكرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه شارۆمه‌ندان خاوه‌ن نوێنه‌رانێكی خاوه‌ن قسه، لێگه‌ڕی حه‌قیقه‌ت و تێكۆشه‌ر بن. كاتێ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیدئۆلۆژیكیدا بیت، ئه‌وپه‌ڕی كارێك كه بتوانی بیكه‌یت ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بوونی ئه‌و ئیمتیازاته كه‌مانه‌ی كه هه‌ته، درێژتر بكه‌یت و خۆت بكه‌ی به خۆشه‌ویستی باڵاده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری سیستم. له‌شوێنێك كه هژمۆنی ئیدئۆلۆژیكی زاڵ بێت، به‌فیڕۆ چوونی هێز، وزه و واتا و دواجاریش لاوازبوونی حه‌قیقه‌ت رووده‌دات. مه‌جلیسی ئێران، بووه‌ته شوێنی كوشتنی ئیراده‌كان، نه خۆنواندنیان. كامه نوێنه‌ر له مه‌جلیسی ئێران‌دا هه‌یه كه له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌ڵاواردن و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات بووبێت به ده‌نگی هاوار و قیڕه‌یان و گه‌ڕووی زوڵم و زۆرداری بگوشێت؟ كامه نوێنه‌ر هه‌یه كه باشی و به‌رژه‌وه‌ندی و مافی كۆمه‌ڵگای نه‌كردبێت به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تاكه‌كه‌سی و حزبی خۆی؟ كامه نوێنه‌ر هه‌یه كه ده‌مامكی ته‌قیه‌ی له روخساری نه‌دابێت و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو چه‌وسانه‌وه و زۆرداریه ده‌نگی به‌رزكردبێته‌وه؟ نوێنه‌رانی ئه‌م مه‌جلیسه، ته‌نیا هه‌وڵی نیشاندانی پێچه‌وانه‌ی راستییه‌كان ده‌ده‌ن. هۆكاری ئه‌مانه‌ش، ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌م نوێنه‌رانه تاقمێكی ده‌ربازبوو له فیلته‌رن كه به‌دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیستمن، نه ئه‌ندامانی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگای خۆیان. ده‌سه‌ڵات، ده‌توێنێته‌وه. ئه‌م نوێنه‌رانه‌ش تاقمێك له شارۆمه‌ندانی ده‌وڵه‌تن كه له شوناسی گه‌وهه‌ری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی خۆیان ته‌ریككه‌وتوون و بوونه به ئامرازێكی سیاسی له ده‌س ده‌سه‌ڵاتدارانی ژووره‌وه‌ی خۆیان و ناسیۆنالیسته مه‌زهه‌بی و ناوه‌ندگه‌راكان.
ئاژانسی هەواڵی فورات: رێگا چاره چیه و له كۆتاییدا چ په‌یامێكتان هه‌یه؟
فوئاد بێریتان: راستی ئه‌وه‌یه كه تێكچوون و ئاشبه‌تاڵی به‌ره‌ی ریفۆرمخوازی، كوشتوبڕه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ز و سیاسه‌ته ناوه‌ندگه‌را و سه‌ركوتكارانه‌كانی رژێم، سه‌رجه‌م گه‌لانی له ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ری بێزار كردووه. تاقه رێكار و چاره‌سه‌ری، رێكخستن و بونیادنانی رێكخراوه‌گه‌لێكی دیمۆكراتیكی جه‌ماوه‌رییه بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگا.
له‌بارودۆخی هه‌نووكه‌یی ئێران‌دا و كه‌شوهه‌وای هه‌ییدا، مه‌جلیس و رێكخراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان، تاقه كار و هه‌ڵوه‌سته‌یان پینه‌وپه‌ڕۆكردنی ره‌وایه‌تی شڕوشۆڕ و رزیوی سیستم و جۆرێك له گاڵته‌جاڕی سیاسیه. به‌شداری له‌وه‌ها خۆنواندنێكی پڕ له شووره‌ییدا، ته‌نیا دێته واتای په‌سندكردنی سه‌ركوت، سه‌ره‌ڕۆیی و بێده‌نگی. چه‌شنێك له خۆفریودانه. ده‌نگدان به به‌ربژێره تێپه‌ڕبووه‌كان له فیلته‌ری سیستم، له راستیدا ده‌نگدانی ئه‌رێنییه به سه‌رجه‌م بڕیاره ناڕه‌واكان، گه‌نده‌ڵی و دزییه میلیاردییه‌كان، هه‌ڵاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های شتوومه‌ك، په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری و گه‌نده‌ڵی ئیدارییه. ده‌نگدانه به سێداره، له‌ناوچوونی فه‌رهه‌نگی، ره‌شه‌كوژی، زیاتربوونی گیراوانی سیاسی، دیارده‌ی خۆكوشتن و زیاتر بوونی رێژه‌ی تووشبوان به ماده‌ی هۆشبه‌ر و به‌سیجییه‌كانه. به‌شداری له هه‌ڵبژاردن، دێته واتای په‌سندكردنی ده‌سه‌ڵاتی پاسداره‌كان، باتووم و قامچی و ئه‌شكه‌نجه. به‌م هۆیه‌شه‌وه، بایكۆت و به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردن نه یه‌ك بژارده، به‌ڵكوو بڕیار و به‌ڵێنێكی شۆڕشگێرانه‌یه له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵگا و تاكه كه‌س. كه‌سانێك كه به‌م پێوه‌ر و بنه‌مایه گرێ‌دراو بن، ده‌توانن له داهاتووی ئێرانێكی ئازاد و دیمۆكراتیكدا سه‌ربه‌رزانه بژین و شانازی بكه‌ن به‌وه‌ی كه نه‌بوون به هاوده‌ستی زاڵم و سه‌ره‌ڕۆكان. به‌شداری نه‌كردنی جه‌ماوه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا، هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كه به‌رپرسیاری سه‌رجه‌م قه‌یران و كێشه‌كانی هه‌یی له ئێران، تاوانباری سه‌ره‌كی چاره‌سه‌رنه‌بوونی پرس و گرفته‌كانی گه‌لان، ئاڵۆزتر بوونی ململانێكان و زیاتر بوونی ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، ته‌نیا و ته‌نیا، ده‌سه‌ڵات و سیستم بۆ خۆیه‌تی و ئێمه وه‌ك گه‌لان و جه‌ماوه‌ری ئێران، له پاڵ وه‌ها سیستمێكی سه‌ركوتگه‌ردا جێگا ناگرین.
ژ.ت