فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی زێ و ئاڤاشین-یان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كردووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كردووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، ٣١ی ئادار\١١ی خاكه‌لێوه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. دانی به‌یانی كاتژمێر ٧ ده‌وروبه‌ری دۆڵی زێ و گردی كاركه‌ریان بۆردومان كردووه. هه‌روه‌ها كاتژمێر ٩ سنووری گوندی فله‌ها و گردی شه‌هید شاهین-یان كردووه‌ته ئامانج.»
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٥:٣٠ ناوچه‌ی مامڕه‌شۆ-ی سه‌ر به هه‌رێمی ئاڤاشینیان بۆردومان كردووه.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «١ی نیسان\١٢ی خاكه‌لێوه (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٦:٤٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك جارێكی دیكه ناوچه‌ی مه‌روانووس-ی ئاڤاشینیان بۆردومان كردووه.»
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له‌و هێرشانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
s.m