فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆردومانی ناوچه‌ی زێ و مه‌تینان-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا-یان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به گه‌ریلاكان نه‌گه‌یشتووه.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆردومانی ناوچه‌ی زێ و مه‌تینان-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا-یان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به گه‌ریلاكان نه‌گه‌یشتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی بۆردومانی دوێنێی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «ڕۆژی ٣٠ی كانوونی دووه‌م\٩ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ١٢-١٤ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆردومانی ده‌وروبه‌ری ئاوی زێ-ی ناوچه‌ی زێ و گردی هه‌قاریی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌تینان-یان كرد له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌گه‌یشتووه.
s.m