فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ڕه‌ز و باخی گوندنشینانیان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر، زیان به ڕه‌ز و باخی گوندی سوریای هه‌رێمی حه‌فتانین گه‌یشتووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر، زیان به ڕه‌ز و باخی گوندی سوریای هه‌رێمی حه‌فتانین گه‌یشتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار كاتژمێر ١٤:٣٠ ده‌وروبه‌ری گوندی سوریای هه‌رێمی حه‌فتانین و ڕۆژی ٢١ی كانوونی دووه‌م\٣١ی به‌فرانبار كاتژمێر ٢٠:٣٠ گردی زه‌ندورا-ی هه‌رێمی مه‌تینان-یان بۆردومان كرد.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام زیان به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه.
s.m