فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا شێلادزێ-یان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیای داگیرکەر شارۆچکەى شێلادزێ-یان لە باشوورى کوردستان بۆردومانکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیای داگیرکەر شارۆچکەى شێلادزێ-یان لە باشوورى کوردستان بۆردومانکرد.
بەپێى ئەو زانیارییانەى لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر دەورووبەری شارۆچکەى شێلادزێ-یان لە نزیک شارى ئامێدی لە باشوورى کوردستان بۆردومانکرد.
هاووڵاتییان بەهۆی دەنگى زۆر و بەرزی بۆردومانەکەوە لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکان و کۆڵانەکان. هەروەها بەهۆى ئەو بۆردومانەوە زیان بە سنوورى شێلادزێ و شوێنى بۆردومانەکان و دەورووبەرى شوێنى بۆردومانەکان گەیشتووە.
تا ئێستا ئاماری زیانەکان و وردەکاریى ئەو زیانانەى کە هاووڵاتییانى ئەو سنوورە و شارۆچکەى شێلادزێ پێیان گەیشتووە، روون نەبووەتەوە.
ر.م