فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک زاپ و خواکورک و چەلێیان بوردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکانی زاپ و خواکورک و چەلێی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەم بارەیەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

" ١٤ی شوبات، فڕۆکە جەنگییەکان لە کاتژمێر ١١:٣٠ ناوچەکانی جیلۆی بچوک و ئەشکەوتی برینداران، لە کاتژمێر ١٥:٠٠ ناوچەکانی گۆشن و سنینی سەر بە خواکورک و لە کاتژمێر ١٦:٠٠ ناوچەی کوشکای سەر بە زاپیان بوردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکان هەروەها لە ١٥ی شوباتیشدا لە کاتژمێر ١٦:٠٠ ناوچەی ساجای سەر بە زاپ و هارفی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگیان بوردومان کردەوە.

بە هۆی بوردومانەکانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ز.ش