فڕۆکەکانی تورکیا گوندێکی زاخۆیان بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، گوندی شێرانش-ێ شارۆچکەی زاخۆیان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان لەو سنوورەوە وەرگیراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی شێرانشێ-یان لە سنووری زاخۆ بۆردوومان کردووە، لە بۆردوومانەکەدا، بۆمب بەر دووماڵ کەوتووە، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە.

لەئەنجامی زیانەکاندا، چەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتیان سووتاون و زیانێکی زۆر بە باخچە و خانووی هاووڵاتیان گەیشتووە.

ک-ش