فەلاح سەلاح: تورکیا بە شێوەیەکی شاراوە حوکمی باشووردەکات

فلاح سەلاح چاودیری سیاسی پێی وایە تورکیا بە شیوەێکی شارەوە لە هەرێم حوکم دەکات و کاریگەری تەواوی لەسەر بریارەکانی هەرێم هەیە بەو شێوەیەش کاریگەری خۆی لەسەر پەیوندیەکانی نێوان هەرێم بە غداد داناوە.

فلاح سڵاح چاودێری سیاسی دەربارەی دوایین گۆرانکاریە سیاسیەکانی عیڕاق، پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم وبەغداد وهەروەها دەربارەی دەستێوەردانەکانی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیکرد .

پەێوەندیەکانی نێوان هەرێم بەغداد کاتین

سەلاح ئاماژەی بەپەیوەندیەکانی نێوان بەغدا و هەرێم کرد وتی : چوارچێوەی پەیوەندییە گشتیەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان گرێدراوی دەستورە، هەربە پێی دەستووری بنەڕەتی عێراق دەسەڵات پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی دیاری کردووە لە گەڵە حکومەتی ناوەندی، بەڵام لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئەکتۆبەر گرژی کەوتە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان وعێراقەوە، بەڵام لە ئیستادا دەتوانم بڵێم پەیوندیەکان لە ئاستیکی باشدایە بەتایبەتی لە دوای چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە  موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام ئەم جۆرە پەیوەندیانە کاتین، لەبەر ئەوەی چاودێریک بە سەر هەردوولادا نییە ، بە لێدوانێک یاخود لێدان لە بەرژەوندی لایەک ئەگەری تێکچوونی پەیوەندییەکان هەیە.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لە دوای ڕووداوەکانی دوای ڕیفراندۆم و ئۆکتۆبەر پێگەی حکومەتی هەرێم لە عێراقدا لاواز بووە، یەک لە هۆکارەکانی لاواز بوونی ئەو پێگەیە دەگرێتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو کاتەدا، لە ئیستادا حوکمەتێکی تازە هاتووەتە کایەوە بەڵام ئەو حکومەتەش تاکو ئیستا پێک نەهاتووە،هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بەشێک لە حیزب وکوتلە جێاوازەکانی عێراق بۆ خۆیان ناکۆکیان هەیە، هێچ هێزیک نە یتوانیەوە دەنگی پێوست بێنیت بۆپێک هێنانی حکومەت، بۆ نموونە کورد لە ئیستادا ٦٨ کورسی هەیە لە پەرلەمانی عیراقدا ئەوەش وایکردووە پێگەیکی بەهێزی هەبێت، سەرۆک کۆمارکوردە و کۆمەڵی وەزیرشمان هەیە کە کوردن، بە ڵام بە داخەوە ئەو ناکۆکیە سیاسەی کە ئیستا لە کوردستان هەیە وایکردووە کە لە بەغدا خاوەن پرۆژەیكی هاوبەش نەبین ولە کۆتایشدا خەڵکی کوردستان باجەکەی دەدات.

عبدولمەهدی لەگەڵ کورد ئەرێنیە

پێم وایە دەرفەتێکی باش هاتووەتە  پێشەوە عبدولمەهدی تاکو ئیستا هەنگاوەکانی بەرامبەرهەرێمی کوردستان ئەرێنیە، دەبێ ئێمەش لەگەڵی هەناگو بنێین بۆ ئەوەی سیاسەتی هاوتەریب بەڕێەوەبەرین و بەرنامەمان هەبێت، بە ڵام بە داخەوە بەرنامەی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ چەندە پەرتەوازەیە لە بەغداش بەهەمان شێوە.

دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەو ڕاستیە تێبگات کە ئێمە لە حکومەتی عێراقدا زۆرینە نین، لەوەش تێبگات ئێمە پێگەیەکمان هەیە وەک جوغرافیا وە دەبێت کاربۆئەوە بکەن لەڕی دەستوروە مافەکانی گەلی کورد بچەسپێنن، لە سەرووی هەمووشیانەوە جێبەجێ کردنی مادەی ١٤٠ی دەستورە و  وناوچەناکۆکەکان بکەن ، کەرکووک تاکە شارە لە هەمووعێراقدا لە ئیستادا بە حوکمی سەربازی بەریوە دەبرێت.

تورکیا بە شێوەیکی شاراوە لە هەرێم حوکم دەکات

دەربارەی داڵدەدانی ئەو کەسانەی کە لەلایەن حکومەتی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی یاخود تێرۆر داواکراوان فەلاح سەلاح وتی: هەرێمی کوردستان ئەوەی حکومی دەکات ئەجیندای دەرکی وڵاتانە کە بە ئاشکرا تەراتین دەکەن، بەتایبەتی تورکیا هێزەکانیان ئاشکرا نین بەڵکو بە شێوازێکی شاراوە لە پشتی پەردەوە حکوم دەکەن، داڵدەدانی تاریق هاشمی و پارێزگاری پێشوی موسڵ نوفل عاکوب، دەگەرێتەوە بۆ هەژموونی تورکیایە کە لەهەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و ئابوری باڵی کێشايوە بەسە کوردستاندا ئەمە وایکردوە ئەوهێزە سیاسیانەی هەرێم کە نزیکن لە تورکیا نەتوانن لەژێرهەژموونی تورکیادا دەربچن. خەڵک لە شیلادزی لە دژی کۆمەڵکوژی خۆپێشاندان دەکات بەڵام حکومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێم تۆمەتی تیرۆردەخەنە پاڵ خۆپیشاندەران،بەڵام لە راستیدا ئەوەی تێرۆری کردوە دەوڵەتی تورکە نەک کورد.ئەوەش وا دەکات گەل بێمتمانە بێت بەرامبەرهێزە سیاسیەکانی هەرێم ودەرئەنجامەکەی زۆر زۆر خراپ دەبێت.

دەربارەی خۆشکردنی ئاگری شەڕو سورکردنەوەی حکومەتی عێراق لە ئێزدییەکانی شەنگال و هێزەکانی یەبەشە لەلایەن پەرلەمانتارنی پارتی دێموکراتی کوردستانەوە لە پەرلەمانی عێراق، ئەو چاودێرە سیاسیە وتی: دەبی خەڵکی هەرێمی کوردستان مێشکی بە هێز بێت ئەوە لەبیر نەکات تەنها پێنج ساڵ پێش ئیستا کارەساتی شەنگال ڕوویدا ئێمە بینیمان یەبەشە گەلی شەنگالی پاراست، کاتێک کاک مەسعود چووبۆشەنگال لە ڕیگای کێەوە چوو؟؟  دەبی پەرلەمانتارانی پارتی ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن، دەبی خۆڵ نەکەن چاوی خەڵکدا.

خەڵکی شەنگال ڕەواییان بە یەبەشە داوە

ئەوشێوازە سیاسەتە سەرناگرێ، دەکرێت پەرلماناتارانی پارتی بچن پرسیارلەخەڵکی شنگال بکەن بڵین کێ ئێوەی پاراست و کێ ئێوەی بەجیهێشت، ئەو کاتە ئەندام پەرلمانی  پەدەکە وڵامی خۆیان وەردەگرن، ئەوهێزەی ئیستا لە شنگال هەیە ئەگەرهەرناوێکی هەبێت تایبەتە بە خەڵکی شەنگال نە هێزیکی دەرکییە نەهێزێكی بێگانیە، بەڵکو خەڵکی شنگال ڕەوایی بەوهێزە داوە ،چونکە ئەوهێزە خەڵکی شەنگالی پاراستووە و خەڵکی شەنگال دەبیت بریاربدات کام هێزلەوێ بمێنێت وکام هێزبڕوات.

کەرکووک تاکە شارە لە عیراق بە حوکمی سەربازی بەرێوە دەبرێت

لە درێژەی لێکدانەواکانیدا  فەلاح دەربارەی کێشەی کەرکووک و حوکمی سەربازی لەوشارە وتی : لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کورد لە شاری کەرکووک لە ڕووی ئیداری و بەشداریکردن لە بەرێوە بردن بەتەواوەتی لاوازبوە، ئیرادەی خەڵک شکاوە، بە ئاشکرا ئەجەندای دەوڵەتی تورکیا لەو شارە پەیڕەو دەکرێت، بە نموونە کاتیک قیسەری کەرووک دەسوتێت هێچ کەس لە سەرۆک کۆماروسەرۆک وەزێران نایەنە سەرخەت بۆچاکردنەوەی ئەو قیسەرەیە لەگەڵ ئەوەی پارە هەیە بودجە هەیە و پترۆل و دۆلاریش هەیە. ئەو بازاڕە بژێوی ژیانی ٤٥٠ خێزانی کەرکووکی لەسەرە بە عەرەب، کورد، تورکمان ونەتەوکانی تر و سەرەڕای ئەوەش شوێنەوارێکی مێژووییە، کەس نایتە سەرخەت بۆیە تورکیا خۆی دەکات بە خاونی قەزیەکە.

دەبێت سنورێک بۆ دەستێوەردانی تورکیا لە کەرکووک دابنرێت

دەبێت بەربەستێک دابنرێت بۆ دەستێوەردانی تورکیا لەعێراقدا، چونکە تورکیا ئیستا بە شیوازێکی مامەڵە لەگەڵ کەرکووکدا دەکەن کە ئەو شارە بە بەشیک لە خاکی عوسمانی دەزانن، ئەم پڕۆژەیە تورکیا لەرێگەی  دراما و فیلمەوە کاری لەسەری دەکات. بەڵام ڕاگەیاندنی ئێمە نەیتوانیوە ڕای گشتی بۆلای خۆی ڕابکێشێت و خەرکی شتی لاوەکین. بۆیە پێم وایە دەبێت یەکەم شت عێراق دواترە هەرێم بەربەست بۆ ئەودەستێواردانە دابنێن، چونکە ئێمە پێشترشتی وامان بینێوە.

ک-ش