قوروجییەکان چیاى جودی دەسوتێنن

ماوەى ٣ رۆژە قورجی و جەردەوانەکان بەردەوامن لە ئاگرتێبەردانى چیاى جودی و رێگاش بە هاووڵاتییان نادەن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ماوەی ٣ رۆژە لە نزیک شارۆچکەى گۆریوملو لە ناوچەى سلۆپى، چیاى جودی لەلایەن قوروجییەکانەوەى ئاگرى تێبیەردراوە.

قوروجییەکان ئاگرەکەیان لە نزیک بنکەى سەربازیى سوپاى تورکیا و مۆڵگەکانی خۆیان بەرداوەتە چیاى جودی و پێکەوە شانبەشانى سەربازانى تورکیاى داگیرکەر رێگرى لەو هاووڵاتییان دەکەن، کە هەوڵ دەدەن بڕۆن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ئەو ئاگرە ماوەى چەند رۆژێکە بەردەوامە و سنوورێکى بەربڵاوى گرتووەتەوە و زیاتریش بەربڵاودەبێتەوە، جگە گەیاندنى زیان بە لەوەڕگە و باخ و رەزی هاووڵاتییان لە سنوورى ئەو چیایەدا، دوکەڵێکى رەشیش لە ئاسمانى ئەو ناوچەیەدا دروستبووە و لە شارۆچکەکەوە دوکەڵەکە دەبینرێت.

ر.م