قەیوم لە ماوەی مانگێکدا قاسەی شارەوانی بەتاڵکرد

قەیومەکەی لەجیاتی گەورەشارەوانی هەدەپەی وان دامەزرێنرا، لە ماوەی مانگێکدا قاسەی شارەوانی بەتاڵکرد.

دەست بەسەر گەورەشارەوانی واندا گیرا و دواتر کارمەندێکی دەوڵەت (قەیوم) لە جێگەی هاوشارەکان دانرا. بەڵام قەیومەکەی دەوڵەت ناتوانێت مووچەی کارمەندانی شارەوانی بدات.

لە ساڵی ٢٠١٦ دا قەیوم دامەزرێنرا. گەورەشارەوانی وان کە هیچ قەرزێکی نەبوو، لە ماوەی دوو ساڵدا ملیارێک و نیو لیرەی تورکی قەڕزار بوو. لەگەڵ ئەو هەموو قەڕزەش بەڵام گەورەشارەوای هەدەپەی وان دوای هەڵبژاردنی شارەوانیەکان، لە ناوەند و هەموو ناوچە و گوندەکان خزمەتێکی زۆری پێشکێش کرد. گەورەشارەوانی وان لە لایەک خزمەتی دەکرد و لە لایەکیش قەڕزی قەیومی دەدایەوە.

گەورەشارەوانی وان یەکێک لەو سێ گەورەشارەوانیانەیە کە حکومەتا ئاکەپە – مەهەپە لە ١٩ی ئابدا بە کودەتایەک دەستی بەسەرداگرتن. لە ماوەی ٤٥ ڕۆژدا شارەوانی تاڵانکرا. قاسەی شارەوانی ل ماوەیەکی کوردا بەتاڵکرایەوە. قەیوم وایکرد شارەوانیەکان ناتوانن مووچەی کارمەندەکانیان بدەن. بە دەیان کرێکار بێ مووچە ماونەتەوە.

کرێکارانی گەورەشارەوانی وان ئاماژەیان بەوەکرد، بەرپرسەکان ڕایانگەیاندووە، 'کار بکەن و کار نەکەن، ناتوانین مووچەکان بدەین. لە قاسەی شارەوانی پارە نەماوە. ئەگەر دەتانەوێت بێ پارە کار بکەن، ئەگەر ناتانەوێت بڕۆن بۆ ماڵەوە'.

شێوی خواردنی قەیومەکان

دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا هەدەپە سەرکەوت، ئەو وێرانەیەی کە قەیوم دوای خۆی بەجێهێشت، ئاشکرا بوو.

جومالی ئاتیلا قەیومی ئامەد، شارەوانی ئامەدی بە ٨ ملیۆن و ٧٦٦ لیرە قەڕزار کرد.

ئاشکرا بوو لە سێ مانگی دەستپێکی ساڵی ٢٠١٩ دا، بە بڕی ٢٥٥ هەزار لیرە تەنها خواردنی خواردووە.

ف.ق