قەیومەکەی ئاکەپە لە سێرت کتێبخانەی جەلادەت عەلی بەدرخانی هەڵوەشاند

ئەیومە فاشیستەکەی ئاکەپە و مەهەپە کە دەستی بەسەر شارەوانی سێرتدا گرتووە، کتێبخانەی جەلادەت عەلی بەدرخانی لەو شارە هەڵوەشاند.

فوئاد ئاتیکی فاشیست و رەگەزپەرەست و قەیومەکەی ئاکەپە و مەهەپە کە وەکو قەیوم لە پۆستی هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت جێگر کراوە، کتێبخانەی جەلادەت عەلی بەدرخانی لە سەر رێگای گورەسی شاری سێرت هەڵوەشاند و رووخاندی.

لە سالێ ٢٠١٦شدا دەست بەسەر ئەو کتێبخانەیەدا گیرابوو، تابلوی سەر کتێبخانەیەکە کە بە کوردی لەسەر نووسرابوو، داگیرابوو و هەر چی پەرتوکی بە زمانی کوردی هەبوو، لابرابوون. دواتر تابلۆکە جارێکی دیکە بە کوردی لە لایەن هەدەپەوە هەڵواسرایەوە.

ئەیوم ئاتیک دوای دەستبەکاربوون لە پۆستی هاوسەرۆکە هەدەپەییەکانی شارەوانی سێرت، لە ژوورەکەی خۆی وێنەی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک و سۆیلوی وەزیری ناوخۆیەکەی هەڵواسیوە و دواتر ١٠ کارمەندی شارەوانی لە کارەکەی دوور خستەوە، هەرچەندە بە پێی یاسای دەوڵەتی ئەو کارە قەدەغەشە.

ز.ش