كات كاتی زه‌یتوونی دارایه
ناوچه‌ی دارا-ی مێردین كه به به‌رهه‌مه مێژوویی و كولتوورییه‌كانی به‌ناوبانگه، ناوبانگی زه‌یتوونه‌كانیشی دوور ده‌ڕوات. زه‌یتوونی دارا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی پاییز له شاره‌كانی كوردستان ده‌فرۆشرێت.
ناوچه‌ی دارا-ی مێردین كه به به‌رهه‌مه مێژوویی و كولتوورییه‌كانی به‌ناوبانگه، ناوبانگی زه‌یتوونه‌كانیشی دوور ده‌ڕوات. زه‌یتوونی دارا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی پاییز له شاره‌كانی كوردستان ده‌فرۆشرێت.
ئه‌و زه‌یتوونانه‌ی كه وه‌ك زه‌یتوونی دارا ده‌ناسرێن و به تامخۆشیی خۆیان ده‌نگیان داوه‌ته‌وه، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زه‌یتوونه‌كانی دیكه قه‌باره‌یان بچووكه، پڕزه‌یته و وشكه. ئه‌و زه‌یتوونانه‌ی كه كۆتاهه‌فته‌كانی وه‌رزی هاوین ده‌چێنرێن، له پاییزدا ده‌فرۆشرێن. یه‌كێ له‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌م زه‌یتوونه ناوداره‌ی لێ ده‌فرۆشرێت، ناوچه‌ی سوور-ی ئامه‌ده.
دوكاندار عه‌زیز دایان ماوه‌ی ٣٠ ساڵه له ناوچه‌ی سوور زه‌یتوونی دارا ده‌فرۆشێت و بژێویی ژیانی به‌م كاره دابین ده‌كات. دایان باسی تایبه‌تمه‌ندیی زه‌یتوونی دارا ده‌كات.
ئه‌و دوكانداره ده‌ڵێت، زه‌یتوونه‌كانی ده‌ڤه‌ری مێردین زۆر سه‌رنجی گه‌یشتیارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ڕاده‌كێشن. به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زه‌یتوونه‌كانی دیكه، زه‌یتوونی دارا له‌سه‌ر خوان بچووكتره، وشك و پڕزه‌یته. له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ش ناوبانگی ده‌ركردووه. گه‌شتیاره ناوخۆیی و بیانییه‌كان زۆر ده‌یكڕن.
عه‌زیز دایان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات زه‌یتوونی دارا به چه‌ندین شێوه ده‌فرۆشرێت، ده‌ڵێت: كاتێك بۆ شاره‌دووره‌كان و وه‌ڵاتانی دیكه ئاماده ده‌كرێت، زه‌یتوون وه‌ك چۆن له دار ده‌چنرێت، به هه‌مان شێوه ده‌خرێته پاكه‌ت و هه‌نارده ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له كارگه‌كانیش ئاماده ده‌كرێت، خوێی پێدا ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌فرۆشرێت. ئه‌م زه‌یتوونانه ١٥ ڕۆژ له‌نێو ئاوی سوێردا ده‌هێڵدرێنه‌وه، دواتر بۆ خواردن ئاماده ده‌بێت.
s.m