كه‌جه‌كه: داعش له لایه‌ن سیسته‌مێكی سیاسی و هێڵێكی ئایدیۆلۆژی ڕووخێنرا
كه‌جه‌كه سه‌ركه‌وتنی قه‌سه‌ده‌ی به‌سه‌ر داعشدا پیرۆز كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر گرنگی تێكۆشینی ڕاست بۆ له‌ناوبردنی ڕیشه‌ی ئایدیۆلۆژیی داعش.
كه‌جه‌كه سه‌ركه‌وتنی قه‌سه‌ده‌ی به‌سه‌ر داعشدا پیرۆز كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر گرنگی تێكۆشینی ڕاست بۆ له‌ناوبردنی ڕیشه‌ی ئایدیۆلۆژیی داعش.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی و سڵاوی ئاراسته‌ی گه‌ل و شه‌ڕڤانان كرد كه له شه‌ڕی دژ به داعشدا سه‌ركه‌وتن. كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، «داعش له لایه‌ن سیسته‌مێكی سیاسی و هێڵێكی ئایدیۆلۆژی ڕووخێنراوه كه پێكه‌وه‌ژیان، دیموكراتی و ئازادی ئافراندووه.»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌جه‌كه:
چه‌ته‌یه‌كیان كردبوویه به‌ڵای سه‌ری گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و مرۆڤایه‌تی، به دڕندانه‌ترین ڕێبازه‌كان سه‌دان هه‌زار مرۆڤی كوشت، بریندار و كه‌مئه‌ندامی كردن. ئه‌و «خیلافه‌ت»ه‌ی كه ئه‌و چه‌ته‌یه دایمه‌زراند، ڕێكه‌وتی ٢٣ی ئادار له سووریا ڕووخێنرا. ئێمه پیرۆزبایی له شه‌ڕڤان و ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌ین كه ڕێیان بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه كرده‌وه و سڵاویان ئاراسته ده‌كه‌ین. سه‌ره‌تا كورد، گه‌لانی دیموكرات و ئازادیخواز داعشیان ڕووخاند. له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه له سووریا له لایه‌ن كورد، عه‌ره‌ب، ئاشووری-سوریانی، توركمان و گه‌لانی دیكه دامه‌زرا، هه‌موو ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ڕزگار كران. ئێمه به‌منه‌ته‌وه یادی هه‌موو شه‌ڕڤانانی كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی، توركمان و ئه‌نته‌رناسیۆنال ده‌كه‌ینه‌وه كه له تێكۆشانی دژ به داعش و هێزه‌كانی پشتیوانی داعش به‌تایبه‌تی توركیا شه‌هید بوون. شیفای خێر بۆ بریندار و كه‌مئه‌ندامه‌كان ده‌خوازین.
له شه‌نگال و مه‌خموور گورزی یه‌كه‌م، له كۆبانێش گورزی گه‌وره‌ی لێ درا
داعش گورزی یه‌كه‌می له شه‌نگال و مه‌خموور پێكه‌وت. به به‌رخۆدانی گه‌ریلاكانی كوردستان هێرشی قڕكردنی شه‌نگال و هه‌وڵدان بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان شكستی هێنا. داعش گه‌وره‌ترین گورزیشی له كۆبانێ پێكه‌وت. به شكستی له كۆبانێ داعش سه‌ربه‌ره‌وژێر بوو. هه‌ر وه‌ك چۆن به‌رخۆدانی ستالینگراد له شه‌ڕی جیهانیی دووه‌م چاره‌نووسی شه‌ڕه‌كه‌ی گۆڕی، به‌رخۆدانی كۆبانێش ڕێی بۆ پڕۆسه‌ی به‌ته‌واوی تێكشكاندنی داعش كرده‌وه. له كاتی به‌رخۆدانی كۆبانێدا گه‌لی باكووری كوردستان و توركیا پیشانی دا كه ئه‌وان گه‌وره‌ترین پشتیوانی كۆبانێن. هه‌موو گه‌لانی دونیا به ڕۆژی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر (تشرینی دووه‌م) ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ وره‌یه‌كی گه‌وره‌یان به به‌رخۆدان دا. ئه‌وه‌ی كه داعشی له بنه‌ڕه‌تدا تێك‌شكاند، یه‌كبوون و تێكۆشینی مرۆڤایه‌تی بوو له ده‌وری به‌رخۆدانی كۆبانێ. هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش دواتر پشتگیریی ئاسمانییان دایه هێزه‌كانی به‌رخۆدان.
ئه‌و تێكۆشینه به ڕوانگه‌ی كۆنفیدڕالیزمی دیموكراتی كرا
ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له تێكۆشینی دژ به داعشدا گه‌یانده یه‌ك، سیسته‌می دیموكراتی، به‌رخۆدانی شكۆدار و ئایدیۆلۆژیای به‌رخۆدێرانی كۆبانێ بوو. شۆڕشگێڕانی ڕۆژاڤا كه له ڕۆژاڤا شۆڕشی دیموكراتییان به‌رپاكرد، ئه‌م شۆڕشه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، سوریانی، توركمان، ئه‌رمه‌نی، چه‌چه‌ن و چه‌ركه‌زه‌كان له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و عه‌فرین به‌رفره‌وان كرد. به ڕوانگه‌ی كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی كه ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی به‌بنه‌ما ناگرێت، ئیراده‌ی دیموكراتیی گه‌لان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی وه‌ك مۆدێلێكی چاره‌سه‌ریی دروست ڕێكده‌خات، تێكۆشان. چاره‌سه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان بۆ ئه‌و كێشانه دۆزیه‌وه كه داعش دروستی ده‌كردن. كاراكته‌ری دوژمنایه‌تیی مرۆڤایه‌تیی ئایدیۆلۆژیی داعشیان ئاشكرا كرد و ڕۆحی داعشیان له‌ناوبرد. له ئه‌نجامدا له به‌رانبه‌ر هێڵی ئایدیۆلۆژی - سیاسیی گه‌لانی باكووری سووریا داعش كه‌وته دۆخێكی وه‌ها كه ته‌نیا تووندوتیژی ده‌كات. له لایه‌ن هێزه دیموكرات و شۆڕشگێڕه‌كان كه خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی به‌هێزی ئایدیۆلۆژی و هێزێكی به‌هێزی مۆڕاڵن، تێكشكێنرا. ئه‌گه‌ر ئه‌م هێڵه ئایدیۆلۆژییه و پڕۆژه‌ی ژیانی سیاسی و جڤاكی نه‌بوایه، هیچ هێزێكی سه‌ربازی نه‌یده‌توانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنێت. خۆی له‌خۆیدا هه‌تا هێزێكی به‌هێزی سیاسی و ئایدیۆلۆژی له به‌رانبه‌ریان نه‌وه‌ستایه‌وه، هیچ سوپایه‌ك له به‌رانبه‌ری نه‌وه‌ستا.
ئه‌گه‌ر تێكۆشین به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست نه‌كرێت، له‌وانه‌یه شانه‌نووستووه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وه
هه‌تا به‌ڕاستی نه‌هێته تێگه‌یشتن كه داعش چۆن تێكشكێنرا، مومكین نییه كه له ئێستا به‌دواوه تێكۆشینێكی ڕاست به‌ڕێوه‌ببرێت، بناغه‌ی ئایدیۆلۆژی تێكبدرێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ی نه‌هێڵدرێت و پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ته‌واوی له‌ناوببرێت. ئه‌گه‌ر تێكۆشین به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست نه‌كرێت له‌وانه‌یه شانه‌نووستووه‌كان سه‌رله‌نوێ داعش دروست بكه‌نه‌وه.
بابه‌تی سه‌ره‌كی ڕاستیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی دیموكراتییه
هه‌رچه‌نده داعش به پشتیوانیی چه‌ندین هێز و ده‌وڵه‌تی جیاواز وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی لاده‌ر په‌یدا بوو، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه ڕاستیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه كه به‌دیموكراتی ده‌بێت. ئه‌وه‌ی بووه‌ته بناغه‌ی ئافراندنی چه‌ته‌كانی وه‌ك داعش ئه‌و یه‌كه‌یه كه نێزیكایه‌تیی وه‌ها ده‌سه‌پێنێت كه له‌گه‌ڵ ڕاستیی كولتووری، جڤاكی و مێژوویی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین نایه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی سیسته‌مه ئۆتۆریته‌ر و سته‌مكاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه پشت به هێزه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌به‌ستن و به‌سه‌ر گه‌لانیدا ده‌سه‌پێنن. ئه‌م سیسته‌مانه سیسته‌می ناوه‌ندگه‌رن كه زیهنیه‌تی مه‌زهه‌بپه‌رست-نه‌ته‌وه‌په‌رستیان به‌ربه‌سته له به‌رده‌م ئاشتی و ئارامی. هه‌موو ده‌رفه‌ته‌ئابوورییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ژیانی سیاسی و جڤاكی به‌كاردێنن.
ڕێگه‌ی ده‌رچوون له گێژاوی قووڵ
به‌ر له‌وه‌ی داعش سه‌رهه‌ڵدات، ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕاستیی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بینی كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌نێو كێشه‌كانی سیاسی، ئابووری، جڤاكی و كولتووری ده‌خنكێنن. بۆ ده‌رچوون له گێژاوی قووڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌لته‌رناتیڤی ئابووری، كولتووری، جڤاكی و سیاسی خسته‌ڕوو. ئه‌م ئه‌لته‌رناتیڤه‌ش نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتییه كه له دژی هه‌موو جۆره رێبازێكی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌په‌رستیی ئه‌تنیكییه. خۆی ده‌سپێرێت به كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ڕێكخراو. ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه ناوه‌ندگه‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دێنه ئاراوه، كه زه‌خت له ژنان ده‌كه‌ن، ته‌نیا به ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی ژینگه‌پارێز و ئازادیپارێزی ژن چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش پشتئه‌ستووره به نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی. به‌م شێوه‌یه ڕێی چاره‌سه‌ریی كێشه سه‌خته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی پیشان دا.
به‌ستێنی دیموكراتی له‌سه‌ر هێڵی ئۆجالان
سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی دیموكراتی له ڕۆژاڤا و ژیان به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد، برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی جیاواز، وه‌های كرد كه له‌نێو شه‌ڕ و گێژاوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ببێته به‌ستێنێكی دیموكراتی. ئه‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌دیهاتووه. گه‌لانی عه‌ره‌ب، سوریان، توركمان، چه‌چه‌ن و ئه‌رمه‌ن له‌گه‌ڵ كوردان بوونه نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی و سه‌ركه‌وتن. به‌رخۆدانی گه‌لی كورد له دژی داعش و هه‌موو هێرشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ڕێكخراو و ئازادیپارێزی ژن كرا. هه‌ر بۆیه شۆڕش له هه‌مان كاتدا بوو به شۆڕشی ژن. گه‌نجان و گه‌لی عه‌ره‌ب كه داعش پشتی پێده‌به‌ستن، جێگه‌ی خۆیان له‌نێو ئه‌م تێكۆشینه‌دا گرت و له تێكۆشینی ڕووخاندنی داعش ڕۆڵێكی گرنگیان گێڕا. ئه‌م به‌رخۆدانه به جۆشی ژیانی دیموكراتی و ئازاد به‌ڕێوه‌چوو. هێزه ڕووڕه‌شه‌كان كه ویستیان ژیانێكی تاریك بئافرێنن به‌م شێوه‌یه له‌ناوبران.
ئه‌و هێڵه‌ی كه داعشی له‌ناوبرد
داعش له لایه‌ن سیسته‌مێكی سیاسی و هێڵێكی ئایدیۆلۆژی ڕووخێنرا كه ژیانی به‌شێوه‌یه‌كی برایه‌تی، دیموكراتی و ئازاد ئافراند. له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ك له لایه‌ن هێڵێكی به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌برا و له لایه‌ن شۆڕشگێڕانی خاوه‌ن مۆڕاڵی ئه‌م هێڵه ئایدیۆلۆژییه به‌كارهێنرا، هێز و چه‌كی داعش بێ كاریگه‌ر بوو. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه‌ی ژیان و هێڵی ئایدیۆلۆژی نه‌بوایه، چه‌كه‌كان هه‌رچه‌نده پێشكه‌وتووش بوان و هه‌رچه‌نده هێرشی ئاسمانیش له دژی داعش كرابوان ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بوون.
ده‌بێ بناغه‌ی جڤاكی و كاریگه‌ری ئایدیۆلۆژیی داعش بێ كاریگه‌ر بكرێت
ئه‌م ڕاستییه ده‌ریده‌خات؛ بۆ ئه‌وه‌ی بناغه‌ی جڤاكی و كاریگه‌ری ئایدیۆلۆژیی داعش بێ كاریگه‌ر بكرێت كه هێشتاش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌ناوببرێت پێویستی به پڕۆژه‌ی ژیانی ئازادی كولتووری، جڤاكی و سیاسی هه‌یه له‌سه‌ر هێڵێكی ئایدیۆلۆژیی دیموكراتی و ئازادیپارێز. له‌به‌رئه‌وه، هه‌بوون و پاراستنی سیسته‌می دیموكراتی له باكووری سووریا زۆر گرنگه. به‌م هێڵ و پڕۆژه‌یه‌ی ژیان داعش نه‌ك ته‌نیا له سووریا به‌ڵكوو ده‌كرێت له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بێ كاریگه‌ر بكرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاستییه نه‌هێته تێگه‌یشتن و به ڕێبازه سه‌ربازییه‌كان یان به زۆری و زه‌خت هه‌وڵ بدرێت كاریگه‌ری ئایدیۆلۆژی و ڕیشه‌ی جڤاكیی داعش له‌ناوببرێت، ئه‌مه ده‌بێته خافڵبوونێكی مێژوویی. له‌وانه‌یه ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێت كه به ناوی جیاواز ڕێكخستنی جیاوازی لاده‌ر دابمه‌زرێن.
زیهنیه‌تی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌موو ساتێك ڕێكخراوی هاوشێوه‌ی داعش دروست ده‌كات
ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په خاوه‌نی ڕێكار، سیاسه‌ت و زیهنیه‌تێكی وه‌هایه كه ئێستا هه‌م له توركیا هه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زیهنیه‌ت و ڕێكخستنی هاوشێوه‌ی داعش ده‌ئافرێنێت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه هه‌ر ڕۆژ و هه‌ر كاتژمێر زیهنیه‌ت و ڕێكخستنی هاوشێوه‌ی داعش دروست ده‌كات. كه‌شوهه‌وایه‌كی جڤاكی، سیاسی و ئایدیۆلۆژی دروست ده‌كات كه ڕێكخستن و زیهنیه‌ته‌كانی وه‌ك داعش سه‌رهه‌ڵده‌ن. وه‌ك هه‌موو زیهنیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره فاشیسته‌كان، هه‌میشه هه‌ندێكیان وه‌ك دوژمن پیشان ده‌دات و ده‌یانكاته دوژمن. هه‌وڵ ده‌دات به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامی به ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌كه‌ی بدات. ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به‌م كاراكته‌ره‌ی خۆی بناغه‌یه‌كی سیاسی و زیهه‌نیه‌تێكی وه‌ها داده‌نێت كه نه‌ك ته‌نیا له توركیا به‌ڵكوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕێ بۆ مه‌ترسیی سه‌ر مرۆڤایه‌تی ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر ڕێگری له‌م زیهنیه‌ت و سیاسه‌ت نه‌كرێت، له‌وانه‌یه له داهاتوودا ڕێكخستنی نوێ و هێزی هێرشكاری دژ به مرۆڤایه‌تی په‌یدا بن كه به‌تایبه‌تی بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین مه‌ترسیدار بن.
تێكۆشینی ژیانی دیموكراتی
ئه‌م ڕاستییه ده‌ریده‌خات؛ ئه‌گه‌ر له دژی چه‌ته و ڕێكخراوه‌كانی دژه‌مرۆڤایه‌تیی وه‌ك داعش تێكۆشینێكی ڕاستی ئایدیۆلۆژی و كاریگه‌ر نه‌كرێت، تێكۆشینی ژیانی ئازاد و دیموكراتی نه‌كرێت، مومكین نییه كه ڕێگری له ڕێكخستنی وه‌ها بكرێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، بانگی مرۆڤایه‌تی و هه‌موو گه‌لان ده‌كه‌ین كه له دژی زیهنیه‌ت و ڕێكخستنی هاوشێوه‌ی داعش، نووسره، ئاكه‌په-مه‌هه‌په، له‌سه‌ر هێڵی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ڕێكخراوی ئازادیپارێزی ژن و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی، تێكۆشینی ئازادی و دیموكراتی گه‌وره بكه‌ن و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و دیموكراتی و مرۆڤایه‌تی ئازاد بونیاد بنێن.
s.m