كه‌ژه‌كه: داعش به ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕووخێنرا
كه‌ژه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشی پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند، ئایدیۆلۆژیا و شه‌ڕی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌های كرد كه داعش بڕووخێت. كه‌ژه‌كه ئاشكرای كرد، ئیدی ڕزگاركردنی عه‌فرین ده‌بێته ڕۆژه‌ڤ.
كه‌ژه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشی پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند، ئایدیۆلۆژیا و شه‌ڕی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌های كرد كه داعش بڕووخێت. كه‌ژه‌كه ئاشكرای كرد، ئیدی ڕزگاركردنی عه‌فرین ده‌بێته ڕۆژه‌ڤ.
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵه‌كانی ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) به‌بۆنه‌ی ڕووخاندنی داعش و سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) به‌سه‌ر داعشدا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌ژه‌كه:
هێزه‌كانی قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ٢٣ی ئاداری ٢٠١٩ له دێره‌زۆر به مه‌ڕاسیمێك سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا ڕاگه‌یاند. به‌م شێوه‌یه دوایین ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی داعش كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی ئازادی. ڕێكخستنی دڕنده و دوژمنی به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی داعش كه ساڵی ٢٠١٣ ڕاگه‌یه‌نرا، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆحی فیدایی، فیداكاری، ڕه‌نج، قاره‌مانه‌تی و ئازادی تێكشكێنرا. به‌رخۆدانی یه‌كگرتووی گه‌لانی كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی، چه‌ركه‌س، توركمان، ئایدیۆلۆژی و شه‌ڕی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌های كرد كه داعش له‌ناوبچێت. ئه‌وه‌ی به‌م سه‌ركه‌وتنه شكستی هێنا نه‌ك ته‌نیا داعش به ڵكوو له هه‌مان كاتدا ئاكه‌په‌ش شكستی هێنا كه جمك و گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی داعشه. هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په - داعش ده‌یه‌ویست له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تاریكترین فاشیزم بسه‌پێنێت و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه، كولتوور و ژنان پاكتاو بكات و هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت.
له كوردستان ڕێگری له كاره‌ساتێكی گه‌وره كرا
به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر خاكی كوردستان ڕێگری له گه‌وره‌ترین كاره‌سات كرا كه ده‌كرا به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا بێت. ئه‌گه‌ر داعش له شه‌نگال، كۆبانێ، حه‌له‌ب-شێخ مه‌قسوود، ڕۆژاڤا و سووریا تێكنه‌شكێنرابا، تاریكترین فاشیزم كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین خۆی ده‌كرده ده‌وڵه‌ت، هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په - داعش به كوشتنی مرۆڤایه‌تی، گه‌لان و ژنان خۆی ده‌چه‌سپاند.
بۆیه به‌و سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر داعشدا كه له دێره‌زۆر ڕاگه‌یه‌نرا، تۆڵه‌ی ژنانی ئێزدی كه له شه‌نگال به دیل گیران، تۆڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی، گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كان كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له به‌رده‌م له‌ناوچوون بوون، كرایه‌وه. گرنگترین شتیش زه‌مینه‌یه‌كی به‌هێز بۆ گه‌ل، كولتوور، باوه‌ڕی و ژنان ئافرێنرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه به‌ئازادی بژین.
به ناوی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه سڵاو ئاراسته‌ی هێزه‌كانی قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌كه‌ین كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان كردووه‌ته دیاری بۆ مرۆڤایه‌تی، ژنان و گه‌لان. پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌ین. یادی هه‌موو شه‌ڕڤانانی ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه كه له شه‌ڕی دژ به داعشدا شه‌هید بوون. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌ین. به‌رێز و خۆشه‌ویستییه‌وه سڵاو ئاراسته‌ی هه‌موو شه‌ڕڤانانی ئازادی ده‌كه‌ین كه له‌م شه‌ڕه‌دا بریندار بوون.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه له‌نێو شۆڕشی ڕۆژاڤادا له‌سه‌ر هێڵی ئارین میركان بوونه سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئازادی و به‌قاره‌مانی شه‌ڕیان كرد. له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵی ئازادیی ژن پێشه‌نگایه‌تییان بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژاڤا كرد. به به‌رخۆدان و هه‌ڵوێستێكی ئازادیخوازانه‌ی نائاسایی وه‌ڵامی سوپای پیاوی سه‌رده‌ستی ده‌ستدرێژیكار، قڕكه‌ر و فاشیست درایه‌وه . جاری یه‌كه‌م بوو كه ژن له‌م شه‌ڕه‌دا مه‌غدوور نه‌بوون؛ خۆیان و وه‌ڵاتی خۆیان پاراست. پێشه‌نگایه‌تییان بۆ شه‌ڕ كرد و به‌م شێوه‌یه گوزارشتیان له ڕاستیی ژن كرد. هه‌ڵوێستی ئازادیی یه‌په‌ژه له مێژووی تێكۆشانی هه‌موو ژناندا بوو به سه‌رده‌مێكی گرنگ و وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بینرا.
یه‌په‌ژه له كرداردا پیشانی هه‌موو ژنانی دونیای دا كه چۆن ده‌توانن به زانابوونی خۆیان، به خۆڕێكخستن و هێزی خۆیان هه‌ڵوێستێكی ئازاد بئافرێنن. هه‌ر بۆیه به‌رخۆدانی ژنان له شه‌نگال، كۆبانێ و ڕۆژاڤا له دژی داعش بۆ هه‌موو ژنانی دونیا بوو به سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هیوا، هێز و وره. له كه‌سایه‌تیی یه‌په‌ژه‌دا ئاشكرا بوو كه ژنانی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان چۆن پێشكه‌وتوون و چۆن ده‌توانرێت كه‌سایه‌تیی ئازاد بئافرێنرێن.
به‌م سه‌ركه‌وتنه ئاستی تێكۆشینی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی به‌رزتر بووه. بناغه‌ی بۆ ئیدیال و پراكتیكبوونی ژیانی ئازاد ئافراندووه. سه‌ركه‌وتن كه له دێره‌زۆر ڕاگه‌یه‌نرا، نیشانی دا كه پراكتیكبوونی مۆدێلی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی، كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی به پێشه‌نگایه‌تیی «ئازادیی ژن»ی ڕێبه‌ره‌كه‌مان ئه‌نجامی چۆن به‌ده‌ست دێنێت. گه‌لانی كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی، ئه‌رمه‌نی، چه‌ركه‌س و توركمان به پاراستنی وه‌ڵاتی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش بناغه‌یه‌كی پته‌ویان بۆ ژیانێكی ئازاد ئافراند.
ڕزگاركردنی عه‌فرین ده‌بێته ڕۆژه‌ڤ
كه‌وتنی دوایین قه‌ڵای داعش له دێره‌زۆر به‌و واتایه نایه‌ت كه داعش به‌ته‌واوی له‌ناوچووه. ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا داعش بۆ خۆی كردوونیه‌ته په‌ناگه، عه‌فرین، ئیدلب و جه‌رابلووسن كه ده‌وڵه‌تی تورك داگیری كردوون. ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌ردۆغانی فاشیست و پاكتاوكار ئێستا له‌م ناوچانه له‌گه‌ڵ داعش كار ده‌كات و پیلانی چه‌په‌ڵ بۆ تێكدانی شۆڕشی ڕۆژاڤا ئاماده ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه هه‌تا عه‌فرین ڕزگار نه‌كرێت، هه‌تا ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كۆتایی پێنه‌یه‌ت گه‌لانی هه‌رێمه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ئازاد نابن. هه‌ر بۆیه به هێزی سه‌ركه‌وتن كه له دێره‌زۆر ڕاگه‌یه‌نرا ئیدی ڕزگاریی عه‌فرین ده‌بێته ڕۆژه‌ڤ.
s.m