كه‌ژه‌كه: گیانی به‌رخۆدانی كۆبانێ هه‌میشه ده‌ژی
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه به‌بۆنه‌ی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌ردۆغان شكست دێنێت و گیانی به‌رخۆدانی كۆبانێ هه‌میشه ده‌ژی.
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه به‌بۆنه‌ی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌ردۆغان شكست دێنێت و گیانی به‌رخۆدانی كۆبانێ هه‌میشه ده‌ژی.
كۆردیناسیۆنی كۆما ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) به‌بۆنه‌ی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر (١ی تشرینی دووه‌م\١٠ی گه‌ڵاڕێزان) ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
كه‌ژه‌كه له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند:
«داعش له ١٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ به هاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك هێرشی كرده سه‌ر كۆبانێ. ئه‌م هێرشه دژه مرۆڤایه‌تییه به به‌رخۆدانی كچ و كوڕانی گه‌لی كورد و هاوڕێ ئینتهرناسیۆنالهكانیان تێكشكێنرا. له كه‌سایه‌تیی هاوڕێیانی وه‌ك ئارین، گه‌ڤان، گه‌لهات، پاراماز، ده‌ستینا و زۆزانهكاندا، جارێكی دیكه یادی هه‌موو شه‌هیدانی به‌رخۆدانی كۆبانێ ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تێكۆشانی ئه‌وان بگه‌یه‌نینه سه‌فرازی.
به‌رخۆدانی كۆبانێ یه‌كێك له تێكۆشانه داستانییه‌كانی مێژووه. ئه‌م به‌رخۆدانه ماوه‌ی ٤ مانگ به‌رده‌وام بوو و ڕۆڵێكی گرینگی ڕاپه‌ڕینی ٦-٨ی تشرینی یه‌كه‌م-ی باكووری كوردستانی تێدا هه‌یه. به‌رخۆدانی كۆبانێ واته یه‌كێتیی گیانی و به‌رخۆدانی گه‌لی كورد.
١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ به به‌رخۆدان و فیداكاریی ژنانی كورد به‌دی هاتووه. فیداكاری و به‌رخۆدانی ڕه‌ڤان و ئارین میركان ڕاستی و سمبوولبوونی شۆڕشی ڕۆژاڤایه. ئێمه پیرۆزبایی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ له گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست به‌تایبه‌تی ژنانی خۆڕاگر ده‌كه‌ین. له كۆبانێ به‌رخۆدان، تێكۆشین و یه‌كگرتن سه‌ركه‌وتووه؛ ڕێككه‌وتن و چه‌په‌ڵترین هێرشی دژه‌مرۆڤایه‌تیی داعش شكستی هێناوه.
به‌بۆنه‌ی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ بانگی هه‌موو گه‌لی كورد و گه‌لانی بنده‌ست ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌ردۆغان پشتگیریی به‌رخۆدانی نوێی كۆبانێ بكه‌ن و گیانی ٦-٨ی تشرینی یه‌كه‌م جارێكی دیكه زیندوو بكه‌ینه‌وه. كات و ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه ڕه‌خساوه كه فاشیزمی ئه‌ردۆغان تێكبشكێنین. ئێمه ده‌زانین كه ئه‌ردۆغان شكست دێنێت و گیانی به‌رخۆدانی كۆبانێ هه‌میشه ده‌ژی.»
s.m