كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی: خائینه‌كانمان ناوێن
ئێزدییه‌كان نه‌یانهێشت قائیمقام و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی كه له شه‌نگال هه‌ڵاتبوون، بچنه‌وه نێو شه‌نگال. ئێزدییه‌كان ڕایانگه‌یاند: ئێمه خائینه‌كانمان ناوێن.
ئێزدییه‌كان نه‌یانهێشت قائیمقام و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی كه له شه‌نگال هه‌ڵاتبوون، بچنه‌وه نێو شه‌نگال. ئێزدییه‌كان ڕایانگه‌یاند: ئێمه خائینه‌كانمان ناوێن.
دوای ڕه‌زامه‌ندیی پارێزگاری مووسڵ، قائیمقامی په‌ده‌كه مه‌هما خه‌لیل و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی شه‌نگال، دوێنێ ویستیان بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال. به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه وه‌ستایه‌وه كه ڕێكه‌وتی ٣ی ئابی ٢٠١٤ ئێزدییه‌كانیان بۆ داعش به‌جێهێشت و له شه‌نگال هه‌ڵاتن. ئێزدییه‌كان ده‌ڵێن، «نامانه‌وێت خائینه‌كان لێره ببینین.»
دانیشتوانی شه‌نگال له شارۆچكه‌ی سنوونێ تا نێو شاری شه‌نگال ڕێپێوانیان كرد. هێزه‌كانی عێراق به هه‌ڕه‌شه و هێرشی چه‌كداری هه‌وڵیان دا ڕێگری له گه‌ل بكه‌ن، به‌ڵام شه‌نگالییه‌كان ڕه‌چاوی رێگرییه‌كانیان نه‌كرد و خۆیان گه‌یانده سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی شاره‌كه. ئێزدییه‌كان نه‌یانهێشت كه قائیمقامی په‌ده‌كه و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كه له كاتی هێرشی داعش ڕایانكردبوو، بێنه نێو شاری شه‌نگال.
ئه‌مڕۆش گه‌لی ئێزدی له به‌رده‌م بینای قائیمقامیه‌ت كۆبوونه‌وه و لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا. سه‌میر ده‌روێش به ناوی گه‌لی شه‌نگال قسه‌ی كرد و گوتی، ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه‌یان ناوێت كه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی شه‌نگال بكه‌وێته ده‌ستی داعش.
داواكارییه‌كانی ئێزدییه‌كان
گه‌لی شه‌نگال ئه‌م داواكارییانه‌یان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق كرد:
- ئێمه نامانه‌وێت به‌رپرسانی پێشووتری شه‌نگال كه په‌ده‌كه‌ن (پارتی دیموكراتی كوردستان) لێره ببینین. چونكه ئه‌وان خیانه‌تیان له ئێمه كرد و ئێره‌یان به‌جێهێشت.
- ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی نوێ هه‌ڵبژێردرێت و پێشنیاز ده‌كه‌ین كه خۆمان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی خۆمان هه‌ڵبژێرین.
- ئه‌گه‌ر ئه‌م داواكارییانه‌مان جێبه‌جێ نه‌كرێن، به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكییه‌كانمان.
قائیمقامی شه‌نگال به وه‌كاله‌ت فه‌هد حامد پشتیوانی له گه‌ل كرد و ڕایگه‌یاند، له ساڵی ٢٠٠٣ به‌دواوه په‌ده‌كه ناهێڵێت جگه له ئه‌وان هیچ كه‌سێك ئه‌م شاره به‌ڕێوه‌ببات. هه‌ر بۆیه مافی گه‌له كه له‌نێو خۆیان كه‌سێك هه‌ڵبژێرن.
s.m