به‌یانیی ئه‌مڕۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له هۆڵی لوبنان-ی شاری كه‌ركووك به‌به‌شداریی ١٥٠ ئه‌ندامی شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ده‌ستی به كۆنفڕانسی هه‌رێمی كه‌ركووك كرد و تا ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆمه‌ڵ سه‌رمه‌ند ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسه‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند، ئامانجی سازكردنی ئه‌م كۆنفڕانسه هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سیاسی و ڕێكخستنی هه‌رێمی كه‌ركووكه. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت هاوسه‌رۆكانی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێرین.
جێگه‌ی باسه، سازكردنی كۆنفڕانسی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له كه‌ركووك هاوكاته له‌گه‌ڵ داخستنی باره‌گه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان.
s.m