كۆنگره‌ی گه‌ل: تێكۆشانی كۆبانێ هێشتا به‌رده‌وامه
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌بۆنه‌ی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌بۆنه‌ی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێی له گه‌لی كوردستان و مرۆڤایه‌تی كرد. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: «به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه به به‌رخۆدانی فیدایی، كۆبانێیان له چه‌ته‌كانی داعش پاك كرده‌وه و ڕزگاریان كرد. سڵاو له هاوپشتیی شكۆداری ئینته‌رناسیۆنال ده‌كه‌ین كه مرۆڤایه‌تی له ٣٠٠ شاری ٥ كیشوه‌ری جیهان بۆ كۆبانێ پیشانیان دا.»
كۆنگره‌ی گه‌ل ڕایگه‌یاند: «به‌رخۆدانی كۆبانێ بۆ مرۆڤه بنده‌سته‌كان بوو به له‌دایكبوونێكی نوێ. تێكۆشینی ئافراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌لته‌رناتیڤی دیموكراتیك كه به پێشه‌نگیی ژن ده‌كرێت، له جیهان ده‌نگی دایه‌وه. له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی داعش، ئه‌ردۆغانی دوژمنی كوردان و به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ته‌كانیش شكستی هێنا. به تێكۆشانی هاوبه‌شی كورد، عه‌ره‌ب، ئاشووری-سریانی، توركمان، چه‌چه‌ن و باوه‌ڕییه جیاوازه‌كان، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستهات.»
«ده‌وڵه‌تی تورك به‌شێوه‌یه‌كی بێ ناوبڕ دوژمنایه‌تیی كوردان ده‌كات، له چواره‌مین ساڵیادی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێدا، هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆبانێ و به‌م شێوه‌یه هێرش ده‌باته سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌زاران مرۆڤ گیانی خۆیان فیدا كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵای سه‌ر مرۆڤایه‌تی كه داعشه نه‌هێڵن، ئه‌م تێكۆشانه هێشتا به‌رده‌وامه.»
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر كۆبانێ پشتگیرییه‌كی ئاشكرایه بۆ داعش.
«به‌توڕه‌یی و به‌تووندییه‌وه ئه‌و هێرشانه ئیدانه ده‌كه‌ین. بانگی هه‌موو رێكخراو و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خه‌ڵكی لایه‌نگری به‌ها هاوبه‌شه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ین، له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست بێده‌نگ نه‌بن. بێده‌نگی هاوبه‌شبوونه له‌و تاوانه.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا كۆنگره‌ی ئه‌م بانگه‌ی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان و دۆسته ئینته‌رناسیۆناله‌كانی كردووه:
«له دژی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك كه به‌شێوه‌یه‌كی بێ په‌روا هێرش ده‌كاته سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و هه‌موو به‌ها هاوبه‌شه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و مرۆڤایه‌تی، با خاوه‌نداره‌تی له به‌هاكانمان بكه‌ین و تێكۆشان گه‌ش بكه‌ین. فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك له ڕووی ئابوورییه‌وه شكست دێنێت. به گه‌شكردنی تێكۆشان، ئه‌م شكسته له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌دیدێنین.
به‌م ئامانجه‌وه، له ده‌وری ڕێبه‌ر ئاپۆ و كۆبانێ كۆده‌بینه‌وه و به‌رخۆدانی مێژوویی خۆمان گه‌ش ده‌كه‌ین. له هه‌موو شوێنێك پێویسته ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیمان ئه‌مه بێت. ئه‌م پڕۆسه‌یه پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنی فاشیزمه. به درووشمی [گۆشه‌گیری هه‌ڵده‌گرین، شكست به فاشیزم دێنین، كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین] له كوردستان و هه‌موو ده‌ڤه‌رێكی جیهان ڕێ له به‌رده‌م فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كه‌ین.»