له ئامه‌د سڵاو له به‌رخۆدانی كۆبانێ كرا
له شاری ئامه‌د به‌بۆنه‌ی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی درا و ڕاگه‌یه‌نرا، گه‌شكردنی ئاگری كۆبانێ ده‌بێته هۆی كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په و مه‌هه‌په.
له شاری ئامه‌د به‌بۆنه‌ی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی درا و ڕاگه‌یه‌نرا، گه‌شكردنی ئاگری كۆبانێ ده‌بێته هۆی كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په و مه‌هه‌په.
له چوارچێوه‌ی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) له شاری ئامه‌د لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا. لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه له به‌رده‌م بینای لقی هه‌ده‌په درا و تیایدا فیلیز بووڵووتته‌كین هاوسه‌رۆكی لقی ئامه‌دی هه‌ده‌په، ناشیده تۆپراك هاوسه‌رۆكی لقی ئامه‌دی ده‌به‌په، سه‌مرا گوزه‌ل، ده‌رسیم دا‌غ، سالیحه ئایده‌نیز، ڕه‌مزیه تۆسوون و مووسا فارسئۆغوللاری په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و چه‌ندین كه‌سی دیكه ئاماده بوون.
«ده‌بێته كۆتایی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئێوه»
ناشیده تۆپڕاك لێدوانه هاوبه‌شه‌كه‌ی دا و سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر هێرشه‌كانی حكوومه‌تی ئاكه‌په بۆ سه‌ر كۆبانێ كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌ستی پێكردووه. گوتی، پێویسته ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په بزانن كه گه‌شكردنی ئاگری كۆبانێ و هه‌وڵدان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رستی ده‌بێته هۆی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتداره‌تییان.
تۆپراك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، چه‌ته‌كانی داعش به هاوكاری هێزه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان ده‌یان هه‌زار منداڵ، لاو و پیریان كوشت. ئه‌و تاریكاییه به به‌رخۆدانی كۆبانێ له‌ناوبرا.
«مرازه‌كه‌یان له قورگیاندا مایه‌وه»
هاوسه‌رۆكی لقی ئامه‌دی ده‌به‌په له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌دا یادی شه‌هیدانی به‌رخۆدانی كۆبانێی كرده‌وه. هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانگوت «كۆبانێ كه‌وت»، مرازه‌كه‌یان له قورگیاندا مایه‌وه. كاتێك چه‌ته‌كانی داعش له كۆبانێ شكێنران، هه‌م بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌م بۆ هه‌موو جیهان ڕووناكیی به‌های مرۆڤبوون له كۆبانێ هه‌ڵگرا.
s.m