له چه‌ند سندووقێكی ئامه‌د و وان ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا بوو
له ناوچه‌ی فارقینی سه‌ر به ئامه‌د له سندووقێكدا هه‌ده‌په ٧٦ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و ئاكه‌په ته‌نها ١ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
له ناوچه‌ی فارقینی سه‌ر به ئامه‌د له سندووقێكدا هه‌ده‌په ٧٦ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و ئاكه‌په ته‌نها ١ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مڕۆی توركیا له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی ئامه‌د و وان ئاشكرا بوو. له ناوچه‌ی فارقینی سه‌ر به ئامه‌د له سندووقێكدا هه‌ده‌په ٧٦ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و ئاكه‌په ته‌نیا ١ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. له ناوچه‌ی كایاپناری ئامه‌دیش بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ٧٤ ده‌نگ و ئه‌ردۆغان ته‌نها ١ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
له ئامه‌د پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ٢ سندووق كۆتایی پێهات. له گه‌ڕه‌كی یۆلچاتیی فارقین له سندووقێكدا ٨٠ ده‌نگ هه‌بوون. له‌و ده‌نگانه ٧٦ی بۆ هه‌ده‌په و ته‌نها ده‌نگێكیش بۆ ئاكه‌په چوو.
له ناوچه‌ی كایاپناری ئامه‌د سندووقێك كرایه‌وه و ده‌نگه‌كانی جیاكرانه‌وه. له‌م سندووقه‌دا ٨١ ده‌نگ هه‌بوون. له‌و ژماره‌یه ده‌میرتاش ٧٤ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌ردۆغان و مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌نگێكیان به‌ده‌ستهێناوه.
له گوندی كاندیدێكی ئاكه‌په زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ده‌په‌ن
له گوندی ئاره‌ڤانگی ناوچه‌ی توشبای وان كه گوندی كاندیدی ئاكه‌په عیرفان كارتاله، هه‌ده‌په ١٠٠ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و ئاكه‌په‌ش ٥٠ ده‌نگ. بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریش ده‌میرتاش ٩٨ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و ٢ ده‌نگیش سووتاون.
له گوندی ئارمه‌شات كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی خزمه‌كانی كارتالن، هه‌ده‌په ١٤٧ ده‌نگ و ئاكه‌په‌ش ١٦١ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. له هه‌مان گوند ئه‌ردۆغان ٦٢ ده‌نگ و ده‌میرتاش ١٤٥ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه
s.m