له ئاگری و جۆله‌مێرگ ١٩ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له بازید، چه‌لێ و گه‌ڤه‌ر گورزی تووندیان له سوپای توركیا دا. له ئه‌نجامی چه‌ند چالاكییه‌كدا ١٩ سه‌رباز كوژران و ١٠ سه‌ربازیش بریندار بوون.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له بازید، چه‌لێ و گه‌ڤه‌ر گورزی تووندیان له سوپای توركیا دا. له ئه‌نجامی چه‌ند چالاكییه‌كدا ١٩ سه‌رباز كوژران و ١٠ سه‌ربازیش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له بازید، چه‌لێ و گه‌ڤه‌ر زانیاری دا. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ١٩ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ١٠ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له بازید ٣ په‌ناگه و ٢ سه‌نگه‌ر ڕووخێنران؛ ١٠ سه‌رباز كوژران
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا هێزه‌كانمان ڕۆژی ٨ی تشرینی دووه‌م\١٧ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١٧ له شارۆچكه‌ی بازید-ی ئاگری دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی برنێ ڕه‌ش چالاكییه‌كیان كرد. له شوێنێكی نزیكه‌وه له سه‌ربازانی سه‌ر گرده‌كه‌یان دا و له ئه‌نجامدا ٣ په‌ناگه و ٢ سه‌نگه‌ر ڕووخێنران. له چالاكییه‌كه‌دا ١٠ سه‌رباز كوژران و زیاتر له ١٠ی دیكه‌ش بریندار بوون. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس، هاوه‌ن و تانك بۆمبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد و ته‌رمی سه‌رباز و برینداره‌كانی خۆی به چه‌ندین كۆپته‌ری سكۆرسكی هه‌ڵگرته‌وه.
له ٢ قۆڵه‌وه له چه‌لێ چالاكی كرا
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٨ی تشرینی دووه‌م\١٧ی گه‌ڵاڕێزان له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له سوپای توركیای داگیركه‌ریان دا له‌سه‌ر گردی خه‌ره‌گۆل. چالاكییه‌كه له ٢ قۆڵه‌وه دژی په‌ناگه و سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن كرا. له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه ئۆبوس و هاوه‌نی هاویشته ناوچه‌كه.
له گه‌ڤه‌ر ٦ سه‌رباز كوژران
ڕۆژی ٧ی تشرینی دووه‌م\١٦ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١٢:٣٠، هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له گردی شه‌هید ڕه‌حیمه‌ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ڕێگه‌ی ئه‌منی دروست ده‌كرد، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له ٢ قۆڵه‌وه گورز له ئامێره‌كانی كار و سه‌نگه‌ره‌كانی سه‌ربازانی دوژمن درا. عه‌فاره‌یه‌ك له‌ناوبرا و ٦ سه‌ربازی دوژمن كوژران. دواتر سوپای توركیای داگیركه‌ر ئۆبوس و هاوه‌نی هاویشته ناوچه‌كه.»
s.m