له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له گابار ٨ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له گابار دژی سه‌ربازانی سوپای تورك چالاكییان ئه‌نجام دا و ٨ سه‌رباز كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له گابار دژی سه‌ربازانی سوپای تورك چالاكییان ئه‌نجام دا و ٨ سه‌رباز كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ٢١ و ٢٢ی ئادار\١ و ٢ی خاكه‌لێوه له ده‌ڤه‌ری گابار، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «٢١ی ئادار\١ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٧ سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی سپیڤیانی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری گابار-ی شرنا‌خ به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و كۆپته‌ری هێرشبه‌ر ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستادا هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٧ له یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان دا له‌سه‌ر گردی سپیڤیان. له چالاكییه‌كه‌دا كه گورزی تووند له یه‌كینه‌كانی پاراستن درا، ٢ سه‌رباز كوژران.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، «٢٢ی ئادار\٢ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٦:٤٥ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له دژی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆن له‌سه‌ر گردی سپیڤیان چالاكییه‌كیان كرد. ٢ سه‌نگه‌ری دوژمن كرانه ئامانج و ٦ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی له هه‌رێمه‌كه ده‌رخست. ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٢٠یش ناچار بوو له ناوچه‌كه بكشێته‌وه. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.»
s.m