ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و بۆردومانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا له هه‌رێمی سه‌رحه‌د هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٠ی ئادار\٢٩ی ڕه‌شه‌مه له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دان:
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٤ له دژی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی هرگۆڤێی ئیدر چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به پشتیوانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه ده‌رخست.
هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان له سه‌ربازانی سه‌نگه‌رێكی سه‌ربازگه‌ی ئاخووری سه‌ر به ئیدر-یان دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له ناوچه‌كه ده‌رخست و به چه‌كی قورس ده‌ستڕێژی له ده‌وروبه‌ر كرد.
٢١ی ئادار\١ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٥:٤٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان كرد. گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سه‌ر گرده‌كه دا. به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
هێزه‌كانمان ٢٠ی ئادار\٢٩ی ڕه‌شه‌مه كاتژمێر ١٠ به ئامێری بۆمبڕێژكراوی ئاسمانی له دژی قائیمقامیه‌تی شه‌مزینان، یه‌كه‌ی ڕووبارۆك و سه‌ربازگه‌ی زه‌یت چالاكییان ئه‌نجام دان. له‌و چالاكییانه‌دا ئامانجه‌كان پێكران، به‌ڵام زیانه‌كانی دوژمن ڕوون نه‌بوونه‌وه.»
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانی گونده‌كانیان كرد
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ هێرشی ئاسمانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا كردووه و ڕایگه‌یاندووه:
«٢٠ی ئادار\٢٩ی ڕه‌شه‌مه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له‌نێوان كاتژمێر ٩:٣٠ و ١٠:٣٠ ده‌وروبه‌ری گوندی ئێندزێی هه‌رێمی قه‌ندیل، كاتژمێر ١٩:٣٠ ناوچه‌ی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی ئاڤاشین و كاتژمێر ٢٣ ماڵی هاوڵاتییانی سیڤیلیان له گوندی پربولای هه‌رێمی حه‌فتانین بۆردومان كرد.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ٢١ی ئادار\١ی خاكه‌لێوه له‌نێوان كاتژمێر ٩ و ١٠ ناوچه‌كانی سدا و چه‌مچۆی هه‌رێمی زاپ و ناوچه‌ی وه‌رخه‌لێی ئاڤاشین، له‌نێوان كاتژمێر ١٣ و ١٣:٣٠ گوندی ئه‌بووبه‌كره‌ی قه‌ندیلیان بۆردومان كرد.»
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام زیان به خانووبه‌ره‌ی گوندنشینانی گوندی پربولا گه‌یشتووه و هه‌ڵوه‌شاون. هه‌روه‌ها زیان به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه.
s.m