له بازاڕه‌كانی فرۆشتنه‌وه به‌ره‌و چیاكانی كوردستان
گه‌ریلا په‌لدا كۆچه‌ر كه به‌هۆی هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێ و فرۆشتنی له بازاڕه‌كان ڕووی له چیاكانی كوردستان كردووه و بووه به گه‌ریلا، ده‌ڵێت: «بینیم له چیاكانی كوردستان هیوا و ژیان هه‌یه.»
گه‌ریلا په‌لدا كۆچه‌ر كه به‌هۆی هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێ و فرۆشتنی له بازاڕه‌كان ڕووی له چیاكانی كوردستان كردووه و بووه به گه‌ریلا، ده‌ڵێت: «بینیم له چیاكانی كوردستان هیوا و ژیان هه‌یه.»
ئێمه له هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا به چیرۆكی ژنێكی كورد ئاشنا بووین. ئه‌و باسی چیرۆكی هاوسه‌رگیریی خۆی له بازاڕه‌كانی فرۆشتن ده‌كات. له‌و چیرۆكه‌دا زه‌خت هه‌یه، سه‌وداكاری و فرۆشتن له كۆڵانه‌كان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م ژنه‌كورده هه‌میشه هیواداره. هیواكانی ئه‌و ژنه تا چیاكانی كوردستان به ڕێبواریی ئازادی به‌رده‌وامه. ئه‌و كه‌سه ژنه‌گه‌ریلا په‌لدا كۆچه‌ره كه خه‌ڵكی ڕۆژاڤایه.
كۆچه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا هه‌میشه زه‌ختی لێ كراوه. خانه‌واده‌كه‌ی به زۆره‌ملێ له ڕۆژاڤاوه بردوویانه‌ته باشووری كوردستان. له باشووری كوردستان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێت و به‌شوو ده‌درێت. به‌ڵام ئه‌و هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێ په‌سه‌ند ناكات و هه‌وڵ ده‌دات له‌و ڕێگه پڕئێشه‌ی خۆیدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ژیانیدا هه‌ڵداته‌وه. تامه‌زرۆی ژیانی پشت چیاكانی ده‌بێت و به خواستی خۆی ڕوو له چیاكانی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ریلا و ژیانی چیاكان بناسێت. له چیاكان ده‌گه‌ڕێت و سات به سات به‌سه‌رهات و ژیانی تراژیدیانه‌ی ده‌گێڕێته‌وه و باسی ڕۆژه ناخۆشه‌كان ده‌كات. په‌لدا كۆچه‌ر ئامانجی ڕزگاربوون و ئازادی له‌نێو سرووشت و چیاكانی كوردستان ده‌دۆزێته‌وه. كۆچه‌ر باسی چوونی بۆ چیاكان و نێو ڕیزه‌كانی هه‌په‌گه-یه‌ژا ستار بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) ده‌كات.
گه‌ریلای هه‌په‌گه-یه‌ژا ستار په‌لدا كۆچه‌ر كه ئێستا له چیاكانی كوردستان تێده‌كۆشێت، له ساڵی ١٩٩٦ له شاری سه‌رێكانی له‌دایكبووه. ئه‌و ژنه‌گه‌ریلایه به‌م شێوه‌یه باسی چیرۆكی خۆی ده‌كات: «له ساڵی ٢٠١٣دا له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه خانووه‌كه‌مان ته‌قێنرایه‌وه. باوك و دایكم مردن. له‌نێو خانه‌واده‌كه‌مدا هه‌میشه شه‌ڕ هه‌بوو. ئێمه ٣ خوشك و براین. من هه‌میشه له‌نێو ماڵدا به‌ند ده‌كرام. به حه‌سره‌ت بووم جار جار بچمه ده‌ره‌وه و بگه‌ڕێم. به‌ڵام خانه‌واده ئه‌مه‌ی لێ قبووڵ نه‌ده‌كردم. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژ به ڕۆژ تووندوتیژی زیادی ده‌كرد، من و خوشكه‌كه‌م به چۆله‌وانی ده‌كه‌وتین. ته‌نیا داپیره‌مان هاریكاری ده‌كرین و له به‌رانبه‌ر زه‌خت و لێدان هه‌ڵوێستی پیشان ده‌دا. ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی كه ئێمه‌ی تێدا گه‌وره ده‌بوو، زۆر به‌سه‌ختی تێده‌په‌ڕی. داپیره‌م بۆ ئه‌وه‌ی من له‌و كه‌شوهه‌وایه دووربخاته‌وه، هه‌موو شه‌وێك چیرۆكی بۆ ده‌گێڕامه‌وه. له‌نێو خانه‌واده‌كه‌ماندا ته‌نیا داپیره‌م ئێمه‌ی ده‌پاراست. ئه‌و زه‌خته‌ی سه‌ر من و خوشكه‌كه‌می قبووڵ نه‌ده‌كرد.»
«به‌زۆره‌ملێ به‌شوویان دام»
گه‌ریلای یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) په‌لدا كۆچه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه و له لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه بڕیاری هاوسه‌رگیری به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
«مامم هه‌میشه مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر خراپی له‌گه‌ڵ ده‌كردم. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باڵاده‌ستی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌رمدا دروست بكات، براكه‌شمی خسته زیندانه‌وه. براكه‌م هه‌میشه كه‌سێكی هه‌ستیار بوو، ئه‌ویش مامه‌ڵه و زه‌خته‌كانی مامه‌كه‌مانی قبووڵ نه‌ده‌كرد. مامم ڕۆژێك پێی گوتم: [وه‌ره بازاڕ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتان پێویسته بۆتان بكڕم]. كاتێك له‌گه‌ڵی چووم بۆ بازاڕ، له‌نێو بازاڕدا هاواری ده‌كرد و هه‌وڵی ده‌دا كه به‌پاره بمفرۆشێت. دواتر خاڵم ئاگادار ده‌بێته‌وه له بابه‌تی فرۆشتنم و تووڕه ده‌بێت. خاڵم به‌پاره من له مامم ده‌كڕێت. ئه‌و نه‌یده‌ویست له لایه‌ن خه‌ڵكی غه‌ریب بكڕدرێم، ده‌یویست به پاره ڕزگارم بكات. ماوه‌ی ٢ مانگی سه‌ره‌تا له ماڵی خاڵم ده‌ژیام. له‌و ٢ مانگه‌دا ڕه‌فتاری باشیان له‌گه‌ڵ كردم. دواتر ده‌ركه‌وت كه ڕه‌فتاری خاڵیشم درووست نییه. بینیم ئه‌ویش هه‌موو شتێكی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌وێت. به‌زۆره‌ملێ هاوسه‌رگیری پێ‌كردم له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی خۆی. له‌نێو خێزانی خاڵم‌دا هه‌موو كه‌س ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دام، هه‌موویان به ڕێبازی جۆراوجۆر تووندوتیژییان له‌گه‌ڵم ده‌كرد.»
«ویستم خۆم بكوژم»
په‌لدا كۆچه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و باوه‌ڕی نه‌كردووه ڕۆژێك له ڕۆژان له ئه‌شكه‌نجه ڕزگاری ببێت و ٢ جار هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه.
«جار جار زۆر بێزار ده‌بووم، هه‌ندێك جار ده‌مویست خۆم بكوژم. جارێك ده‌به‌یه‌ك گازم به‌خۆمدا كرد و ویستم خۆم بسووتێنم. چونكه هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێ و ئه‌شكه‌نجه‌دان، مردنی ده‌خسته پێش چاوم. به‌دوای ڕێگه‌ی ڕزگاریدا ده‌گه‌ڕام.»
په‌لدا له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ناوی «ئاپۆییه‌كان»ی بیستووه. له ڕێی چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌وڵ ده‌دات ڕێی چیاكان بدۆزێته‌وه. خوشكه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: [وه‌ره ڕێگه‌یه‌كم دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕێیه ده‌تگه‌یه‌نێته هه‌ڤاڵ و چیاكان].
په‌لدا كۆچه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «دوای ئه‌وه‌ی هاتمه نێو هه‌ڤاڵان و چوومه ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. ژیانم خۆشتر بووه. له‌نێو په‌كه‌كه‌دا واته و گرینگیی ژیان هه‌یه. من ده‌توانم بڵێم جارێكی دیكه سه‌رله‌نوێ له‌دایك بوومه‌وه. ژیانی گه‌ریلا هه‌میشه سه‌رنجڕاكێشه. له ته‌مه‌نی منداڵیمدا زۆر سه‌یری هه‌ڵپه‌ڕكێی گه‌ریلام ده‌كرد. هه‌رچه‌نده با چه‌ند زه‌حمه‌تییه‌كی ژیانیش هه‌بن، به‌ڵام ژیانی چیاكان جیاوازه. هه‌ڤاڵه‌تیی له‌نێو په‌كه‌كه‌دا جیاوازه.»
ئه‌و ژنه‌گه‌ریلایه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ماوه‌ی ٢ ساڵه له‌نێو ڕیزه‌كانی هه‌په‌گه-یه‌ژا ستار دایه. له‌پێناو گه‌لی كورد و ئازادیی رێبه‌ری گه‌لی كورد ده‌یه‌وێت هه‌میشه تێكۆشینی خۆی به‌رزتر بكات. ده‌رباره‌ی ژیانی گه‌ریلایه‌تیش گوتی: «كاتێك له باشووری كوردستانه‌وه هاتم و چوومه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، ئه‌مه كاریگه‌ری زۆری له من كرد. پێشبینیم نه‌ده‌كرد له‌نێو چیاكاندا ژیانێكی وه‌ها هه‌بێت. كاتێك سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆم ده‌كرد، ده‌مبینی ده‌یان هه‌ڤاڵ هه‌ن پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن. گه‌رمایی ژیان له ڕووی مرۆڤه‌كانی ده‌دا، هه‌ڤاڵه‌تی و ژیانی ئه‌وان سه‌رنجی ڕاكێشام. ئه‌و كاته من تێگه‌یشتم كه ژیانی گه‌ریلا و جوانبوونی چیاكان هه‌ستی جیاواز لای مرۆڤه‌كان دروست ده‌كات.»
په‌لدا كۆچه‌ر ئیدی ڕێبواری ژیان و ئازادییه، له‌گه‌ڵ چه‌كه‌كه‌ی خۆی و ژیانی چیاكان له هه‌رێمه‌كانی بادینان ڕووكه‌نی خۆی پیشان ده‌دات. كۆچه‌ر له چیا پیرۆزه‌كاندا بست به بست له‌گه‌ڵ ده‌سته ده‌سته‌ی گه‌ریلاكان هه‌نگاو ده‌نێت.
s.m