شاره‌وانیی ئه‌ردیش كه هاوسه‌رۆكه‌كانی به دیل گیراون، له لایه‌ن ڕژێمی ئاكه‌په ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه سه‌ردانی بینای شاره‌وانییه‌كه ده‌كه‌ن، له به‌رده‌م بینای شاره‌وانی ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی پۆلیسی تیمه تایبه‌ته‌كان ده‌بنه‌وه. پۆلیسی توركیا پرسیاری «بۆچی هاتوویه شاره‌وانی، چ كارێك ده‌كه‌ی، پێشتر قه‌ت هاتبووی بۆ شاره‌وانی؟» له هاوڵاتییان ده‌كه‌ن، دواتر ڕێگه‌یان پێده‌ده‌ن ده‌ربازی نێو بیناكه ببن.
پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان - ده‌به‌په له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ساڵی ٢٠١٤ رێژه‌ی ٥٠%ی ده‌نگه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌ردیشی وانی به‌ده‌ستهێنابوو. شاره‌وانی هه‌موو كۆڵان و ڕێگه‌كانی ئه‌و ناوچه سه‌د ساڵییه‌ی به به‌ردی پارك و قیڕتاو ڕازاندۆته‌وه. گه‌لی ئه‌ردیش به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له بیره‌كان ده‌رده‌خست، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی شاره‌وانییه‌كه له لایه‌ن ده‌به‌په به‌ڕێوه‌ده‌برا، ئاوی خواردنه‌وه گه‌یشته هه‌موو ماڵێك. ئه‌ردیش كه سرووشته‌كه‌ی تێكدرابوو، ده‌یان پاركی تێدا دروستكران و هه‌زاران دره‌ختی تێدا چێندران. ترێی ئه‌ردیش كه ٣ هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا له لایه‌ن ئۆرارتوویه‌كان چێندراوه و له به‌رده‌م له‌ناوچوونه، له لایه‌ن شاره‌وانیی ئه‌ردیشی ده‌به‌په سه‌رله‌نوێ چێندرایه‌وه. هه‌روه‌ها شاره‌وانیی ئه‌ردیش له سه‌رده‌می ده‌به‌په بۆ گه‌لی ئه‌ردیش گه‌راجێكی هاوچه‌رخ و بینای خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانی دروستكرد.
ئاكه‌په ساڵی ٢٠١٦ قه‌یوومی له شاره‌وانییه‌كه دامه‌زراند و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت. ڕژێمی ئاكه‌په كه ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌وانیی ئه‌ردیشدا گرتووه، دیبا كه‌سكین هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه‌ی به فرتوفێڵ ده‌ستگیركردووه. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی ئاكه‌په سه‌دان كه‌سیشی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.
بینای شاره‌وانی وه‌ك سه‌ربازگه‌یه
بینای شاره‌وانی ئێستا هاوشێوه‌ی سه‌ربازگه‌یه و به به‌ربه‌ستی گه‌وره تووند كراوه و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له‌به‌رده‌می وه‌ستاون. له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وانییه‌كه سه‌دان پۆلیس هه‌ن، تیمه‌تایبه‌ته‌كان دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان ده‌پشكنن، پرسیاری «بۆچی هاتوویه شاره‌وانی، چ كارێك ده‌كه‌ی، پێشتر قه‌ت هاتبووی بۆ شاره‌وانی؟»یان لێ ده‌كه‌ن.
s.m