به پێشه‌نگایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌یلا گیوڤه‌ن، له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانگرتنه‌كان به‌رده‌وامن و ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر به‌رفره‌وان ده‌بن. چالاكیی مانگرتن جگه له باكووری كوردستان، هه‌نده‌ران، توركیا، باشووری كوردستان و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه.
ڕۆژی ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مانگرتنی به‌نۆبه‌ت له خواردن ده‌ستی پێكرد و له ڕۆژی ٤٦هه‌مدا به‌رده‌وامه. هاوكات مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تی فادیلا تۆك ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی ئه‌نجومه‌نی عه‌شتار-ی مه‌خموور كه ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ ده‌ستی پێكردبوو، به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌نجومه‌نی عه‌شتار چالاكییه‌كه‌یان برده به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر، چادریان هه‌ڵدا و دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن كرد.
«هه‌تا كۆتایی به گۆشه‌گیری ده‌هێنرێت، به‌رده‌وام ده‌بین له مانگرتن»
نوران سه‌زگین ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی ئه‌نجومه‌نی عه‌شتار ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا و گوتی: «ئامانجی چالاكییه‌كه‌مان شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پشتگیری كردن له مانگرتنه‌كانه. ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی عه‌شتار-ی وارگه‌ی مه‌خموور له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستمان به مانگرتن كرد. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لایه‌نێكی به‌رپرسیاره له به‌رانبه‌ر هاوڵاتییانی مه‌خموور. گه‌لی مه‌خموور له‌ژێر چه‌تر و چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندایه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌لی مه‌خموور بگه‌یه‌نینه ته‌واوی جیهان، ده‌ستمان به‌م چالاكییه كردووه. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تیمان ده‌هێنرێت، به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكی. سڵاو ده‌نێرین بۆ هه‌موو چالاكانی مانگرتوو، سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.»
دیمه‌ن
s.m