پارێزگاری جۆله‌مێرگ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، له كاتی تۆپ هاویشتندا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ربازگه‌ی گردی سۆنگوی گوندی ئۆرتاكلار ڕوویداوه و له‌نێو سه‌ربازاندا بریندار هه‌ن. ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی خراپی جبه‌خانه‌ی سه‌ربازگه‌كه ته‌قینه‌وه‌كه ڕوویداوه.
وه‌زاره‌تی پاراستنی میللیی توركیا ڕایگه‌یاند، ٢٥ سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و ٧ سه‌ربازیش بێسه‌روشوێنن. هاوكات دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له شه‌مزینان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی په‌خشی ڕاگه‌یاندنه‌كانی دا ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی گردی سۆنگو.
به گوێره‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویداوه. له دیمه‌نه‌كه‌دا ده‌بیسترێت كه ده‌گوترێت: «برا چه‌ند باڕووت ماوه، نازانین فیشه‌ك ته‌قین یان نا» له ده‌نگێكی دیكه‌ی هه‌مان دیمه‌ندا ده‌بیسترێت كه ده‌گوترێت «ئایا كه‌س هه‌یه؟»
s.m