له وان و ڕووحا ١٤ كه‌س زیندانی كران و ١١ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستگیر كران
له ناوچه‌ی شاخێ ١٤ كه‌س زیندانی كران. له لایه‌كی دیكه‌وه له وێرانشار ١١ كه‌س ده‌ستگیر كران كه له‌نێویاندا كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان هه‌ن.
له ناوچه‌ی شاخێ ١٤ كه‌س زیندانی كران. له لایه‌كی دیكه‌وه له وێرانشار ١١ كه‌س ده‌ستگیر كران كه له‌نێویاندا كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان هه‌ن.
له ناوچه‌ی شاخێی سه‌ر به پارێزگه‌ی وان ڕۆژی ٢٤ی ئادار\٤ی خاكه‌لێوه ٢٤ كه‌س ده‌ستگیر كران. ١٤ له‌و كه‌سانه به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ڕێكخستن زیندانی كران.
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیندانی كراون بریتین له: نیهاد بابوور، ئاتار ئه‌رتاش، مه‌ران كاپلان، تاژدین بالكا، ئۆزگور ئۆره‌ك، جه‌لاله‌دین ئۆره‌ك، فه‌خره‌دین ئۆره‌ك، قاسم باشكورت، عه‌بدولره‌حمان سه‌مۆ، محه‌مه‌د شیرین توجی، حیكمه‌ت تۆمای، جه‌مال تۆماك، سكه‌نده‌ر تافوور و ئیسماعیل جان.
له وێرانشار ١١ كه‌س ده‌ستگیر كران
له لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه‌ی وێرانشاری پارێزگه‌ی ڕووحا پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ١١ كه‌سی ده‌ستگیر كرد. له‌نێو ده‌ستگیركراواندا كاندیدانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی غه‌زال ئولوك و خه‌لیل ئۆرهان، هه‌روه‌ها به‌رپرس و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په ئه‌یووب تورك، عه‌لی ئه‌لبه‌نیم، ئه‌شره‌ف تاشكین، هاشم ئه‌رده‌م و نووره‌دین ئه‌رین هه‌ن.
s.m