لە ئامەد مەکینەى کاری قەیومی داگیرکەر سوتێنرا

یەکەی تۆڵە لە ئامەد مەکینەى کاری قەیومی داگیرکەریان سوتاند. یەکەى تۆڵە رایگەیاند، ئەوانەى هێرش دەکەنە سەر گەل سزا دەدرێن.

یەکەى تۆڵەى ساکینە جانسز لە شەقامی مەلیک ئەحمەد لە ناوچەى سووری ئامەد مەکینەیەکى کار، کە لە خزمەتى قەیومی داگیرکەردا بوو سوتاندیان و بە تەقەمەنیی دەستکردیش چالاکییان ئەنجامدا. بە گشتی لەو چالاکییەدا ٢ مەکینەى کار تێکشکێنران.

یەکەی توڵە رایگەیاند "یەکەکەمان ئەوەی بۆ روون بووەتەوە، کە لە کاتی چالاکییەکەدا ٥ بەرپرسی فاشیست کوژراون و ٣ فاشیستی تریشیان لێ بریندار بووە. هەر چەند دوژمن لە ماوەیەکى کەمدا ناوچەکەى گەمارۆدا، بەڵام یەکەکەمان بە سەلامەتی گەیشتنەوە شوێنەکانى خۆیان".

یەکەی تۆڵە لە راگەیاندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، چەند رۆژ لەوە پێش قەیوم دەستی بەسەر عارەبانەی منداڵێکى تەمەن ١٢ ساڵ دا گرتبوو و هەڕەشەیان لەو منداڵە کردبوو، کە بە کۆکردنەوەى کارتۆن بژێویی ژیان خۆی دابین دەکرد.

لەوبارەیەوە راشیانگەیاندووە "ئێمە بە روونی و بە ئاشکرا دەێڵێین، ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئیرادە، گیان و ماڵی گەل ئەوا دەبنە ئامانجمان. هەموو کات و لە هەموو شوێنێک دا  لە دژی فاشیزم و داگیرکەران چالاکییەکانمان بە شێوەکى رادیکاڵانە بەردەوامییان دەبێت".

ژ.ت