لە ئامەد و ئەو شارانەی کە وێران کران، گەل ده‌چێته‌ سەر سندووقه‌كانی دەنگدان

لە ئامەد و ئەو شارانەی کە له‌ لایه‌ن ڕژێمی ئاکەپەوە وێران کران، دەنگدەران بەرەو سندووقه‌كانی دەنگدان بەڕێکەوتن.

لە ناوەندی شاری ئامەدی باکووری کوردستان دەنگدەران لە به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ ڕوویان له‌ بنکەکانی دەنگدان كرد. لە گەڕەکی پەیاسی ناوچەی پەیاس، شاندی ڕێكخراوی هاوکاری ئاسایشی ئەورووپا لە بنكه‌ی ده‌نگدانی قوتابخانەی سەرەتایی ئاققۆینلوو دەستیان بەسەر پسووڵه‌ی مۆرنه‌کراوی ده‌نگداندا گرت. شاندەکە ده‌رباره‌ی ئەو بابەتە ڕاپۆرتی خۆی ئامادەکرد. هەروەها پۆلیس له‌نێو بنكه‌كه‌دا جێگیربوو.

 لە لایەکی دیکەوە لە قوتابخانەی سەرەتایی یونس ئه‌مره‌ی ناوچەی باغلار بێجگە لە نوێنه‌رانی ئاکەپە ڕێگە بە هیچ نوێنه‌ر و چاودێرێكی لایەنەکانی دیکە نەدرا کە بچنه‌ ژوورەوە. لە ئەنجامی هەوڵدانی کۆمیسیۆنی یاسایی هەدەپە نوێنه‌ره‌كان چوونە ژوورەوە.

لە شارە ڕووخاوەکاندا جۆشی هه‌ڵبژاردن

یەکێک لەو شوێنانه‌ی کە  ڕژێمی ئاکەپە لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا تاوانی جەنگییان تێدا ئەنجام دا، شرناخ و ناوچەکانی بوو. لە شرناخ و ناوچەکانی ده‌وروبه‌ری گەل بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ بەرەو بنکەکانی دەنگدان بەڕێكه‌وتن. لە ناوەندی شاری شرناخ و ناوچه‌كانی جزیر، سلۆپی و هەزەخ بە هەزاران ماڵ به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا ڕوخێندران و بەسەدان کەس کوژران.

لە ناوچەی نسێبینی مێردین کە ٦١ هه‌زار کەس مافی دەنگدانی هەیە، دەنگدەران بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ ڕوویان له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان كرد.

s.m