لە ئامەد ٢ کەس دەستگیرکران
لە ناوچەی ڕەزانی ئامەد، دوای ئەوەی پۆلیسێک کوژرا ٢ کەس دەستگیرکران.
لە ناوچەی ڕەزانی ئامەد، دوای ئەوەی پۆلیسێک کوژرا ٢ کەس دەستگیرکران.
لە ناوچەی ڕەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی ٧١٨ی گەڕەکی ٥ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا.
بە پێی زانیاریەکان ٢ کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.
هەردوو کەسەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.
ف.ق