لە ئۆپەڕاسیۆنی بەرانبەر TÛHAY-DERدا ٧ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئامەد کە بەرانبەر TÛHAY-DER ئەنجامدرا، ٢٢ کەس دەستگیرکران و دواتر ٧کەس ڕەوانەی زیندانکران.
لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئامەد کە بەرانبەر TÛHAY-DER ئەنجامدرا، ٢٢ کەس دەستگیرکران و دواتر ٧کەس ڕەوانەی زیندانکران.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەددا لەبەرانبەر کۆمەڵەی پشتگیری و هاوکاری خانەوادەی زیندانیان و سزادراواندا (TÛHAY-DER) پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەکی زۆر ماڵ و ناونیشان.
لەو چوارچێوەیەدا وەحید دۆغرو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ڕەزان، محەمەد ئەمین گوزەل هاوسەرۆکی TÛHAY-DER، شافیعی هایما، خانم ئاکای، موشەهەر ئولکەر بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە، لەیلا ئایاز، عوبدولمەناف کور، حوسامەدین کلچ، ئایتەن کرتای، زەینەب کرای، ڕێزان ئەریمفیک، جەکدار چوبوک، کازم یایک، سەلاحەدین چاپ، هاشم تەمیز، ئیبراهیم تەمیز، محەمەد تەمیز. حسێن تەمیز، مەدەنی کرتای، فاتما گول، بەڕێوەبەرانی پێشووی کۆمەڵە و بە گشتی ٢٢ کەس دەستگیرکران.
گەشتکردن، بەشداریکردن لە جالاکیەکان، بەشداریکردن لە پرسە و قسەکردن بە تەلەفۆن وەک تاوان لەقەڵەمدراوە.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا بە بانگەشەی ' ئەندامێتی ڕێکخستن' محەمەد ئەمین گوزەل هاوسەرۆکی TÛHAY-DER، شافیعی حەیمە، موشەهەر ئولکەر، عەبدولمەناف کوران بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە دەستگیرکران. وەحید دۆغرو، فاتما گول، سەلاحەدین چاپ ئەندامی ئەنجومنەی شارەوانی هەدەپەی ڕێزانیش بە هەمان بیانۆ دەستگیرکران.
١٥ کەس بە کەفالەت ئازادکران.
ف.ق